سزا بەسەر زیاتر لە 100 کەشتی نەوتی ڕووسیا سەپێنرا
بەهۆکاری ئەوەی بە نایاسایی نەوتیان بۆ ڕووسیا گواستووەتەوە ،وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا سزای بەسەر زیاتر لە 130 کەشتی نەوتی ڕووسی و دوو کۆمپانیا سەپاند .
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، سزایان بەسەر 135 کەشتی نەوتی ڕووسیا سەپاندووە، بەهۆی ئەوەی بە نهێنی نەوتیان بۆ ئەو وڵاتە گواستووەتەوە.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا سزای بەسەر کۆمپانیای خزمەتگوزاری کەشتیوانی و کۆمپانیایەکی بازرگانی نەوت سەپاندووە، بەهۆی ئەوەی هاوکار بوونە لە گواستنەوەی نەوت بە ڕێگایەک کە لە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، لە سەرەتایی ساڵی 2024 تاوەکوو ئێستا بە بەهایی 24 ملیار دۆلار نەوت بە شێوەیەکی نایاسایی گواستراوەتەوە بۆ ڕووسیا.
دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، بە سەپاندنی ئەو سزایانە، ڕووسیا دەست ڕاگەیشتنی بە نەوتی نایاسایی و داهاتی نەوتی کەم دەبێتەوە.
وتیشی: ئێمە لە بەرانبەر کردەوەکانی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی دانوستانەکان لەگەڵ ئۆکرانیا بێدەنگ نابین، بەڵکوو بە سەپاندنی سزای زیاتر فشارەکانمان فراوانتر دەکەین.
