سەرۆکی دهستهی دەستپاکی جەختیکردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵدانێک بۆ تێکدانی پرۆسەی هەڵبژاردن
سەرۆکی دهستهی دهستپاكی فیدراڵی، محەمەد عەلی لامی، ئهمڕۆ سێشەممە جەختی لە پێویستی بە توندی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشێلکارییەک یان هەوڵدانێک بۆ تێکدانی پرۆسەی هەڵبژاردن کردەوە .
دهستهی دەستپاکی لە راگهیندراوێكدا ووتی: "محەمەد عەلی لامی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کۆبووەوە کە جێگرانی سەرۆکی دادگای فیدراڵی و بەڕێوەبەری بەشی هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەخۆگرتبوو".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لامی ڕایگەیاندووە، "دڵنیابوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕێگریکردن لە ئیستغلالکردنی سامانی گشتی بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە لەنێوان دامودەزگاکانی دەوڵەتدا"، ستایشی "رۆڵی کاریگەرانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد لە پشتیوانیکردنی کارەکانی کۆمسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەڵای گەندەڵی و دادگاییکردنی تاوانبارانی".
ههروهها له راگهیندراوهكهدا ئاماژە بەوەشکراوه، " لەگەڵ دهستهی دهستپاكی دەسەڵاتی دادوەری و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاردەکات بۆ دڵنیابوون لە سهركهوتن و شەفافیەتی پرۆسەی هەڵبژاردن، هەروەها دەستەبەرکردنی هەماهەنگی ئاست بەرز لەنێوان هەر سێ دامەزراوەکەدا بۆ سنووردارکردنی سەرپێچی و سەرپێچیەکانی هەڵبژاردن".
سەرۆکی دهستهی دهستپاكی تیشکی خستە سەر "گرنگی ڕێکخستنی ڕەفتاری فەرمانبەران و ئەوانەی ئەرکی خزمەتکردنی گشتییان لەسەرە لە وەرزی هەڵبژاردنەکاندا، و ڕێگریکردن لە ئیستغلالکردنی سەرچاوەکانی دەوڵەت بۆ بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن. داوای پابەندبوون بە بڕگەکانی ڕێسای ڕەفتاری فەرمانبەران و ئەوانەی بەرپرسیارن لە خزمەتکردنی گشتی لە بازنەی هەڵبژاردنەکانی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٥، کە کۆمسیۆن لەم دواییانەدا دەرچووە".
