ئێران... ئامادەین بۆ هەر ڕوبەڕوبونەوەیەکی سەربازیی ئیسرائیل
سەرۆک کۆماری ئێران،رایگەیاند "ئامادەین بۆ هەر ڕوبەڕوبونەوەیەکی سەربازیی ئیسرائیل" ،وتیشی"هەر دانوستانێکی داهاتوو لەگەڵ ئەمریکا، دەبێت لەسەر بنەمای بردنەوەو سەرکەوتن بۆ هەردولابێت" .
مەسعود پزیشکیان، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە، وتی:"هێزەکانی ئێران ئامادەن بۆ لێدان لەقوڵایی ئیسرائیل، ئەو بانگەشانەشی بۆ نەهێشتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەکرێن، تەنها خەیاڵەو هیچى تر".
پزیشكیان ئهوهشى وت:"ئیسرائیل گورزی کوشندەی لەوڵاتەکەم داوە، بەڵام ئێرانیش زۆر بەهێز لەقوڵایی ئیسرائیلیداوە، هەر لەبەرئەوەشە زیانەکانی خۆیان ئاشکرانەکردوە".
سهرۆك كۆمارى ئێران ئاماژەی بەوەکرد، "ئیسرائیل نایەوێت کەس باسی سەرکەوتنی هێرشە موشەکیەکانی ئێران بکات، داوای ڕاگرتنی شەڕیش ئاماژەیەکی ڕون بوو لەسەرکەوتنەکانی ئێران، بهڵام لێرهوه دهمهوێت ئهوه بڵێم، ئێمه جەنگمان ناوێت، هەروەها باوەڕیشمان بەوەنییە كه باسى ئاگربەست دهكرێت، بۆیه ئێران ئهمجاره زۆر بەبەهێزیی بەرگریی لەخۆی دەکات".
پزیشکیان دانی بەوەدانا، هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر وڵاتەکەی هەبوە، بەڵام سودیان لەتەکنۆلۆژیاو تواناکانی ئەمریکا وەرگرتوە، ههموان دهبێت ئهوه بزانن کە ئێران ملکەچ نابێت، بەڵام باوەڕی بەدیپلۆماسیو گفتوگۆش هەیە.
سەبارەت بەهێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، پزیشکیان وتی:"دۆناڵد ترەمپ دەڵێت لەهێرشەکاندا بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان بەتەواوی لەناوبردوە، ئەمە خەیاڵە، چونکە توانای ئەتۆمیی ئێمە لەمێشکی زاناکانمانە نەک دامەزراوەکان، بەردەوامین لەپیتاندنی یۆرانیۆمو بەرنامە ئەتۆمییەکانمان، بەڵام لەچوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ئێران نابێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت، تارانیش ئەمە قبوڵدەکات، هەر دانوستانێکی داهاتوو لەگەڵ ئەمریکا، دەبێت لەسەر بنەمای بردنەوەو سەرکەوتن بۆ هەردولابێت".
