لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی سەر کوردستان ڕاسپاردەکانی خۆی ئاراستەی فەرماندەی گشتی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی ئەمنی هاوبەش کە ئەرکی لێکۆڵینەوەی لە هێرشە درۆنیەکانی سەر هەرێمی کوردستانی پێسپێردراوە، بڕیاریدا ڕاسپاردەکانی پێشکەش بە سەرۆک وەزیران بکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە، بە راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، لیژنەی ئەمنی هاوبەشی ئەرکی لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنیەکانی سەر هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ، کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی لە هەولێر لەگەڵ حکومەتی هەرێم و دەزگا ئەمنییەکانی ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوەی گشتگیر بە ئەرکی لیژنەکە ئەنجامدرا، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی ورد لەسەر سروشتی هێرشەکان و ئەو زانیاریانەی لەبەردەستی هەرێمدایە سەبارەت بەو هێرشانە. ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەکە ڕاسپاردەی لێژنەی ڕاسپێردراوی لێکەوتەوە کە ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بکرێت".
لە میانی دیدارەکەدا ئەعرەجی دووپاتی کردەوە "دووپاتکردنەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی کە ئاسایشی هەرێم بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی عێراق"، ڕوونیشیکردەوە "دەزگا پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ شیکردنەوەی زانیارییەکانی پەیوەست بە هێرشەکان، ئەمە جگە لە بەردەوامی هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم لەو بارەوە".
