فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا: پلانی سەردانی چلەی ماتەمینی هیچ بڕینێکی ڕێگا لەخۆناگرێت
ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ،وادەی جێبەجێکردنی پلانی سەردانی چلەی ماتەمینی دیاریکرد، هاوکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پلانەکە هیچ بڕینێکی ڕێگای تێدا نییە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، فەریق درع روکن وەلید خەلیفە تەمیمی، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە ڕاگەیاند: "پلانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لێبێت) بریتییە لە هەماهەنگی و ڕێکخستنی ڕێڕەوی ئەو سەردانکەرانە کە بەرەو شاری پیرۆزی کەربەلا دەڕۆن و دەستەبەرکردنیان بە لێشاوی بەرز، هاوکات تەرخانکردنی هەوڵە هەواڵگرییەکان بۆ ڕووماڵکردنی سەردانکەران، و ڕێگاکان، هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و کارگێڕی، و هەماهەنگی و ڕێکخستن و دابەشکردنی کاروانەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک".
ئاماژەی بەوەشکرد، "پلانەکە لە 1ی ئابەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، یەکەکانیش لە 4ی ئاب دەچنە ناو هۆشداریی "C" ڕوونیشیکردەوە "پلانەکە هیچ گیروگرفتێک لەخۆناگرێت جگە لە بارودۆخی نائاسایی و بەفەرمانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا".
سەبارەت بە هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆرسیکلەکان، تەمیمی دووپاتیکردەوە کە "جوڵەی بارهەڵگر و ماتۆرسیکلەکان لەسەر ئەو ڕێگایانە دەبێت کە سەردانکەران بەکاریان ناهێنن"، ئاماژەی بەوەشکرد "جوڵەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەسەر ڕێگاکانی سەردانکەران قەدەغە دەکرێت".
