هەولێر.. دەستگیرکردنی کەسێک کە دزی لە بەساڵاچووان دەکرد
ئاسایشی هه‌ولێر رایگەیاند، ژنێكیان ده‌ستگیركردووه كه هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی دزیكردن، به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه و به‌ساڵاچوون.
ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌نجامدانی به‌دواداچوون له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه له‌سه‌ربوونی چه‌ند حاڵه‌تێكی تاوانی دزیكردن به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی دزیكردن، به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه و به‌ساڵاچوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو، چاودێری ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه و له كاتێكی گونجاو تاوانی دزیكردنهكهی ئه‌نجامداوه، یه‌كێك له تاوانه‌كانی دزینی بڕی پێنج هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی بووه له شۆفێریكی ته‌كسی، له كاتی ده‌ستگیركردنیدا ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌ی كه له شۆفێری ته‌كسیه‌كه‌ی دزیبوو له‌گه‌ڵ چه‌ند پارچه زێڕ و ئامێری مۆبایلدا.
