ڕێنمایی بەپەلە لە سودانی سەبارەت بە دەستدرێژی بۆ سەر زەوی جوتیاران
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی ده‌ركرد، بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی نایاسایی یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی جوتیاران له به‌غدا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له به‌ر ڕۆشنایی جه‌ختكردنه‌وه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر به‌دواداچون بۆ هه‌مو كاردانه‌وه‌كانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی كشتوكاڵی له دیوی كه‌رخ، دوای ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی پێش‌و، كه داوای یارمه‌تی له چه‌كداران كردبو و سه‌لماندنی ئه‌نجامدانی پێشێلكاری و گه‌نده‌ڵی، هه‌روه‌ها له به‌ر ڕۆشنایی چه‌ندین سكاڵا، سودانی فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی كرد".
رونیشیكرده‌وه، "لیژنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی، به ئه‌ندامێتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی و نوسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به مه‌به‌ستی وردبینی و پێداچونه‌وه به ئه‌و سكاڵا و سته‌مه‌ی كه جوتیاران له ناوچه‌ی دۆره و ده‌وروبه‌ری پارێزگای به‌غدا ڕوبه‌ڕوی بونه‌ته‌وه".
باسی له‌وه‌شكردوه، راپۆرتێكی ورد پێشكه‌ش به نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی نایاسایی یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی جوتیاران به ناڕه‌وا".
