گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر چەندین کەسایەتی و قەوارەی ئێران‌دا سەپاند
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، سزای به‌سه‌ر زیاتر له 50 كه‌س و قه‌واره و ده‌ستنیشانكردنی زیاتر له 50 كه‌شتیدا سەپاند.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌م سزایانه "ئیمپراتۆریه‌تێكی به‌رفراوانی كه‌شتیوانی ده‌كاته ئامانج كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حسێن شه‌مخانی كوڕی عه‌لی شه‌مخانی ڕاوێژكاری باڵای سیاسیی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كۆنترۆڵكراوه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "محه‌مه‌د حسێن شه‌مخانی كاریگه‌ری سیاسی باوكی ده‌قۆزێته‌وه بۆ دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنی تۆڕێكی به‌رفراوان له كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان و كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كان، ئه‌م تۆڕه‌ش نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له ئێران و ڕوسیا و هه‌روه‌ها بارهه‌ڵگره‌كانی دیكه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ كڕیاران له سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌مه‌ش ده‌یان ملیار دۆلار قازانج ده‌كات".
له‌وباره‌یه‌وه، سكۆت بێسنت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه، "ئیمپراتۆریه‌تی كه‌شتیوانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌مخانی تیشكده‌خاته سه‌ر چۆنیه‌تی قۆستنه‌وه‌ی پێگه‌كانی نوخبه‌ی ئێران بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامانێكی زۆر و پاره‌داركردنی ڕه‌فتاره مه‌ترسیداره‌كانی ئێران،، ئه‌و زیاتر له 115 سزایه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رچون، گه‌وره‌ترین سزان تا ئێستا له‌و كاته‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌ڵمه‌تی زۆرترین فشاری خۆی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكردوه".
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رونیكردۆته‌وه، تۆڕه‌كه‌ی محه‌مه‌د حسێن شه‌مخانی به‌شێكی به‌رچاوی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی ئێرانی كۆنترۆڵ كردوه و داهاته‌كه‌ی سودی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و حكومه‌تی ئێران ده‌بێت، ئه‌م كاره دوای سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا دێته سه‌ر عه‌لی شه‌مخانی له ساڵی 2020دا.
باسی له‌وه‌شكردوه، "خانه‌واده‌ی شه‌مخانی سه‌روه‌ت و سامانه خراپ ده‌ستكه‌وتوه‌كانیان به‌كارده‌هێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازات، له‌وانه‌ش خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت به خانوبه‌ره له سه‌رانسه‌ری جیهان و پاسپۆرتی بیانی له به‌رامبه‌ر وه‌به‌رهێنانی دارایی به‌رچاو، ئه‌مه‌ش وایان لێده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ناوی خۆیانه‌وه گه‌شت بكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران بشارنه‌وه، له‌كاتێكدا كاروباره‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامبده‌ن".
جه‌ختیكرده‌وه كه "ئه‌م كاره‌ی ئه‌مڕۆ به پێی فه‌رمانی جێبه‌جێكردن ئه‌نجامدراوه كه كارمه‌ندانی هه‌ندێك سێكته‌ری ئابوری ئێرانی كردۆته ئامانج، ئه‌م چالاكییه گوزارشت له هاوكاری به‌رده‌وامی نوسینگه‌ی كۆنترۆڵكردنی سه‌روه‌ت و سامانی بیانی (OFAC) و تۆڕی جێبه‌جێكردنی تاوانه داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌یه كه هه‌ڵمه‌تی زۆرترین فشاری ئابوری له دژی ئێران جێبه‌جێ ده‌كات.
