سودانی فەرمانی کرد بە لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکان کەروبەرووی پڕۆژەکانی وزە دەبنەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانی دا بە لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکان کە ڕووبەڕووی پڕۆژەکانی وزە دەبنەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەاویکردەوە "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی خولی تایبەت بە پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوتی کرد، بە ئامادەبوونی وەزیری نەوت و بریکارەکانی وەزارەت و ستافی پێشکەوتووی وەزارەت و بریکاری وەزارەتی کارەبا. لە میانی کۆبوونەوەکەدا، وردەکاری پڕۆژەکانی خشتەی کار و ڕێکارەکانی کارکردن تێیاندا و پێویستی دۆزینەوەی چارەسەر و زیادکردنی بەرهەمهێنان تاوتوێکران."
جەختیشی لەسەر "گرنگی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و پەلەکردن لە لابردنی ئاستەنگەکان و بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی تایبەت و پێکهێنانی لیژنە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە دێنە بەردەم پڕۆژەکان، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو پێشکەوتنەی کە لە تەواوکردنیاندا بەدەستهاتووە، چونکە ١٤ پڕۆژەی گەورەی وەزارەت تەواوکراون و ١٩ پڕۆژەی دیکەش لەژێر جێبەجێکردندان. لە پێشەوەی ئەم پڕۆژە تەواوکراوانە، کێڵگەی فەیحاء، بۆری خاوی تۆڕی بەغدا، دوو کۆمپرێسەری غاز لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا، جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی کۆمەڵگەی ئەرتاوی، پڕۆژەی چارەسەرکردنی غازی حەلفایە، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەکانی باکوور و یەکەی ئایزۆمێرکردن لە پاڵاوگەکانی بەسرە."
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی زیادکرد کە "کۆبوونەوەکە ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی تاوتوێکرد، لەوانە پڕۆژەی بۆرییە هاوبەشەکانی ئاوی دەریا و وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی دەریا، بەهۆی تێکەڵبوونی کارەکان لەگەڵ بابەتی چارەسەرکردنی ئاوی دەریا لە بەسرە، و پڕۆژەی هەڵکەندنی بیری دۆزینەوەو، و تەواوکردنی پڕۆژەکانی هەردوو کێڵگەی سەباو لوحەیس، و پەرەپێدانی کۆمەڵگەی ئەرتاوی، و بۆرییەکانی پڕۆژەی دەریایی بۆ بەرزکردنەوەی هەناردەی نەوت لە بەسرە."
ئاماژەی بەوەشکرد کە "گفتوگۆکرا لەسەر بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بۆری سێیەمی دەریایی، و تەواوکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ناسریە بۆ نەوتی خاو، و تەواوکردنی کۆگای فاو، و نۆژەنکردنەوەی سیستەمی باکوور و تەواوکردنی کۆمەڵگەی چارەسەرکردنی غاز لە ناسریە، و پەرەپێدانی کێڵگەی مەنسوریە، و تەواوکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی خەزانەکانی سوتەمەنی و زیادکردنی توانای هەڵگرتنی غازی شل لەسەر هەردوو هێڵی بەغدا و دیالە، و پڕۆژەی "FCC" لە پاڵاوگەکانی باشوور."
سەبارەت بە پڕۆژەکانی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی غاز، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کە "گفتوگۆکرا لەسەر بۆری غازی حەلفایە - بەسرە، و بۆری پاڵاوگەی کەربەلا بۆ کۆگای کەرخ و بۆری غازی شل لە ئەبوغرێبەوە بۆ بەغدا، لەگەڵ بەدواداچوونی کارکردن لە کێڵگەکانی کۆمپانیای باکوور کە لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم واژۆکراوە، و پڕۆژەی کێڵگەی عەجیل و پڕۆژەی گەیارە (کۆمپانیای نەوتی باکوور)، و پڕۆژەی بۆرییەکانی بەسرە - حەدیسە، و پڕۆژەی خەزانەکان و دوورگەی پیشەسازی، و دوایین پێشهاتەکانی سەکۆی سەرئاوکەوتوو."
لە چوارچێوەی کاری حکومەت بۆ بەهێزکردنی حوکمڕانی و گۆڕانی دیجیتاڵی لە کەرتی نەوتدا، ئاماژەی بەوەدا کە "دوایین پێشهاتەکانی بەکارهێنانی "POS" کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە وێستگەکانی پڕکردنەوە تاوتوێکران."
