شارەوانی سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دابەشکردنی زەویەوە بڵاوکردەوە
شارەوانی سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دابەشکردنی زەوی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوەکرد "بڕیار نێردراوە بۆ جێبەجێکردنی کاری جیاکردنەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی تایبەت بە دابەشكردنی زەوی، ١٢ بڕیار و نووسراوی دیكەی سەرۆكایەتیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆماركردنی خانووبەرە كران بەمەبەستی تەواوكردنی كاری تۆماركردنی جیاكردنەوە و رێكارەكان تاوەكو بتوانرێت لە ئاییندەیەكی نزیكدا مامەڵەكانی دابەشكردنی زەوییەكەیان و بەناوكردنیان بۆ تەواوبكرێت.
هاوکات داوایەک ئاڕاستەی سوودمەندان دەکات و دەڵێت، داواكارن لەو کەسانەی كە سوودمەندبوون لەو بڕیارە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەشی موڵكایەتی زەوی و زار بكەن.
شارەوانی سلێمانی دەشڵێت، تا ئێستا ٢٢ بڕیار نێردراوە بۆ جێبەجێكردنی كاری جیاكردنەوە و ژمارەیەكی زۆر كەم ماون لە بڕیارەكان و چاوەڕێی تەواوكردنی رێكارە هونەری و یاساییەكانین لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان تاوەكو لە نزیكترین كاتدا هەوڵبدرێت كاری لەسەربكرێت و تەواوبكرێت.
