دەستەی کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە
دەستەی کەشناسی ئهمڕۆ هەینی پێشبینی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینیی گەردەلولی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی کەمی پلەکانی گەرمای هەفتەی داهاتووی کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیدا هاتووە، "سبەی شەممە، کەشوهەوا ساماڵ دەبێتەوە، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکور و باشوور هاوشێوە دەبن و لە ناوچەی ناوەڕاستیش کەمێک بەرزتر دەبنەوە". له راگهیندراوهكهدا ئاماژە بەوەشكراوه كه، "بهرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ، شەممە، بەم شێوەیەیە: بەغدا و سەڵاحەدین 46 پلە؛ کەرکوک و دیالە 45 پلە؛ نەینەوا و ئەنبار 44 پلە؛ دهۆك و سلێمانی 42 پلە؛ هەولێر 43 پلە؛ کەربەلا، دیوانیە، واسیت، بابل 47 پلە؛ نەجەف و موسهنا 48پلە سەدی؛ میسان و زیقار 49 پلەی سەدی؛ و بەسرە 50 پلەی سەدی."
ههر له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه رۆژی، "یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوا ساماڵ دەبێتەوە، پلەکانی گەرما بەگشتی هاوشێوە دەبن، هەروەها بای باکووری ڕۆژئاوا بە خێرایی مامناوەند لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت و دەبێتە بهرزبوونهوهی تۆز و خۆڵ". ئاماژەی بەوەشکرد، "کەش و هەوای ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچهكانی باکور، پلەکانی گەرما بەگشتی هاوشێوەن، هەروەها بای باکووری ڕۆژئاوا بە خێرایی مامناوەند لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت و دەبێتە هۆی خۆڵبارین".
ڕوونیشیکردەوە، "رۆژی سێشەممە کەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەگشتی، هەروەها بای باکووری ڕۆژئاوا بە خێرایی مامناوەند".
