فێڵی مردن سەری نەگرت... دواجار ئاسایشی نیشتمانی "حەجاج نوگرە سەلمان" دەستگیر دەکات
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکردنی یەکێک لە جهلاده داواکراوەکانی ڕژێمی پێشووی ڕاگەیاند، کە هەڵاتوو بهناوی حهجاج ئهحمهد حهردان ، کە نازناوی "حەجاج نوگرە سەلمان"ی لێنراوە، لە پارێزگای موسهنا.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ": دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردی هەواڵگریی کە زیاتر لە شەش مانگی خایاند، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای موسەننا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی باشووری پارێزگای سەڵاحەددین، توانیان حەجاج ئەحمەد حەردان ناسراو بە (حەجاج نوگرە سەلمان)، یەکێک لە جەللادە داواکراوەکانی ڕژێمی پێشووە کە هەڵهاتبوو، دەستگیر بکەن، کە پێشتر پۆستی ئەفسەری ئەمنی زیندانی بەناوبانگی نوگرە سەلمان بووە.
لە درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییانەی ئامانجیان بەدواداچوونی تاوانبارانی ڕژێمی پێشوو بوو، هەروەها دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردی هەواڵگری کە زیاتر لە شەش مانگ بەردەوام بوو، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای موسهنا، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی باشووری سهڵاحهددین، توانیان دەستگیری بکەن".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، " پێشتر تۆمەتبار چەندین پۆستی ئەمنی هەبووە، لەوانە؛ ئەفسەری ناوچەی پارێزگای موسەننا و ئەفسەری ناوچەی نوگرە سەلمان، ئەفسەری ناوچەی ڕومێسە و چەند ناوچەیەکی دیکە ، بەشداری لە ئێعدام و ناشتنی قوربانیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ناو کەرتەکەدا کردووە".
. هەروەها." ئاماژەی بەوە کردووە، "لە سەردەمی دیکتاتۆریدا، تۆمەتبار زنجیرەیەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بەرامبەر بە سەدان هاوڵاتی عێراقی ئەنجامداوە، بەتایبەتی ئەوانەی لە نەتەوەی کورد بوون کە بە زۆر دەربەدەری پارێزگاری موسهنا بوون".
لە درێژەی راگهیندراوهكه هاتووە، "لە هەوڵێکدا بۆ بەلاڕێدابردنی دەزگا ئەمنییەکان، بنەماڵەکەی بە درێژایی ماوەی ڕابردوو ئیدیعای گیانلەدەستدانییان کردووە. بەڵام هەوڵە هەواڵگرییەکان و شیکردنەوەی زانیاری و ئاماژەکردن لەگەڵ دانپێدانانی پێشوودا بهشد بووه لە ئاشکراکردنی شوێنی ناوبراو و دەستنیشانکردنی شوێنی حەشاردانی لە چوارچێوەی پارێزگاری سەڵاحەدین. دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری و تۆمارکردنی لێدوانی قوربانییەکان و سکاڵاکاران، تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا".
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دووپاتی کردەوە کە "دەستی دادپەروەری بەردەوام دەبێت لە ڕاوەدوونانی هەموو ئەو کەسانەی دەستیان بە خوێنی بێتاوان پەڵە پەڵەیە، ئەو کاتەش نابێتە پەناگەیەک بۆ ئەوانەی لە تۆڵەسەندنەوەی دادپەروەرانە هەڵدێن".
