دەستپاکی گورزی توند دەوەشێنێت... بەرپرسێکی کارەبای واست بە تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەرکرا
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، ئەمڕۆ هەینی، دەستبەسەرکردنی بەرپرسێکی لقی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای واست ڕاگەیاند.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاندووە: "بەرپرسێک لە لقی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای واست بە ئەنقەست سەرپێچی ئەرکی کارەکەی کردووە بە مەبەستی سودگەیاندنی چەند کەسێک لەسەر حیسابی دەوڵەت دەستبەسەرکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو تیمەی کار کە لە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی واست پێکهێنراوە، گواستراوەتەوە بۆ لقی بەڕێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای پارێزگاکە، توانیویەتی، دوای بەدواداچوون و لێپرسینەوە، ئەو بەرپرسەی بەشی گواستنەوەی داتا لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستگیربکات؛ بەهۆی دەستکاریکردن و گۆڕینی فاکتەری چەسپاندنی هاوبەشییەکانی کارەبا بۆ ژمارەیەک هاوبەش، و سفرکردنی لیستی کرێی کارەبا بۆ ئەو هەژمارانە".
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار دانی بەوەدانا کە مامەڵەی هەڵوەشاندنەوە بۆ هەژماری بەشداربووان ڕێکخستووە و واژۆکردووە و تەواوکردووە، سەرەڕای ئەوەی ئەم ڕێکارە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی بەشی کارەبای عەزیزییە و لیژنەی کارامە، جگە لە گواستنەوەی داتا و هەڵوەشاندنەوەی بڕی هەژماری بەشداربووان، کە بووەتە هۆی بەفیڕۆدانی بڕی (٣٤٩،٣٦٩،٥٥٠) سێ سەد و چل و نۆ ملیۆن دینار لەسامانی گشتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕاپۆرتێکی فەرمی ئامادەکرا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە، کە بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (331)ی یاسای سزادان ئەنجامدرا، و لەگەڵ تۆمەتبار، پێشکەش بە دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە کرا کە کارامەیە بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەکانی دەستپاکی، کە بڕیاریدا بە دەستبەسەرکردنی تا لێکۆڵینەوە لە دادگا".
