وەزارەتی پێشمەرگە پلەی زیاتر لە ١٢ هەزار پلەدار و پێشمەرگە بەرزدەکاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە،وەزارەتی پێشمەرگە، بڕیاری بەرزکردنەوەی پلەی زیاتر لە ١٢ هەزار پێشمەرگە و پلەداری دەرکرد و ووتیشی، بڕیارەکە ئەو کارمەندانە دەگرێتەوە کە سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکانی پیادەن و لە چوارچێوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٥ـدا دێت.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگا هاتووە، بڕیارەکە پاڵپشت بە فەرمانی وەزاری و بەپێی ماددەی ١٤ لە سیستمی ژمارە ٦ـی ساڵی ٢٠٢١١ـی تایبەت بە پەیڕەوی راژە و خانەنشینی پێشمەرگە (یاسای ژمارە ٣٨ـی ساڵی ٢٠٠٧) دەرچووە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی گشتی ژمارە شەش هەزار و ٣٣ کراوە، کە لە ساڵی ٢٠١١ دەرچووە و تایبەتە بە رێنوێنییەکانی پلە بەرزکردنەوە.
پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە و ئەفسەران بەپێی خشتەیەکی ساڵانە ئەنجام دەدرێت و ئەم بڕیارە نوێیە وەکو بەشێک لە ماف و شایستەکانی ئەو پێشمەرگانە دێت کە مەرجەکانی پلەبەرزکردنەوەیان تێدایە.
