سودانی ئەو ئیستسنایانەی کە بۆ وەرگرتن لە کۆلێژ و پەیمانگا سەربازی و ئەمنییەکان دراون هەڵوەشاندەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئیستسنایانەی دەركرد كە بۆ وەرگرتن لە كۆلێژ و پەیمانگا سەربازی و ئەمنییەكان دراوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەڵگەنامەیەكدا کەەستی ڕاژانسی موتەڵع کەوتووە رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی ، فەرمانی بە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ كرد، ئەو ئیستسنایانە هەڵبوەشێننەوە كە بۆ وەرگرتن لە كۆلێژ و پەیمانگا سەربازی و ئەمنییەكان دراوە و كێبڕكێ بەپێی یاسا و ڕێسا و ستانداردەكان بگرنەبەر بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری و یەكسانی لەنێوان داواكاران.
ئاماژەی بەوەشكرد: سودانی فەرمانی ڕاگرتنی ئەو دەسەڵاتانەی دەركرد كە بە وەزیرەكانی بەرگری و ناوخۆ داوە بە مەبەستی ئیستسنا لە مەرجەكان یان قبوڵكردنی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ و پەیوەستبوون بە خولەكە لە ماوەی پێشكەشكردن یان دوای تەواوبوونی ڕێكارە پەسەندكراوەكان.
رونیشیكردەوە: فەرمانەكە بریتییە لە پەسەندكردنی ناوی داواكارانی یەدەگ و ڕاگەیاندنی ناوەكانیان بەپێی ئەولەویەت بۆ قەرەبووكردنەوە سەبارەت بەو كەسانەی دەستیان لەكاركێشاوەتەوە و لەكارەكانیان دوورخراونەتەوە وەك ئەولەویەت بۆ وەرگرتنی بەپێی مەرجەكان ، ئاماژەی بەوەشكرد: لایەنەكانی چاودێری و پشكنین و دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ڕێكاری توندتر دەگرنەبەر سەبارەت بە میكانیزمەكانی وەرگرتن و چاودێریكردن و بەدواداچوون بۆ هەر حاڵەتێكی وەرگرتن لە دەرەوەی یاسا و ڕێساكان.

