لە کەرکوکەوە... بانگەوازێکی سەرۆکایەتی بۆ بەشداری کارا و دیموکراسیانە لە هەڵبژاردنەکاندا
ئەمڕۆ شەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار داوای كرد بەشداری كارا لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمان و بەرجەستەكردنی بنەماكانی دیموكراسی و یەكپارچەیی و شەفافیەت بكات.
سەرۆك كۆمار لە میانی فێستیڤاڵی كەركوك - سمبولی پێكەوەژیان ڕایگەیاند : ئێمە ئەمڕۆ لە شاری كەركوك كۆدەبینەوە، ئەم شارە دێرینەیە كە بە درێژایی مێژوو چەندین گەل و كولتوور و ئایینی لە باوەش گرتووە، وەك نموونەیەكی زیندوو لە فرەچەشنی و یەكڕیزی وەستاوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : با ئەو ڕاستییە بەرجەستە بكەین كە پێكەوەژیانی ئاشتیانە دروشمێك نییە كە دووبارەی دەكەینەوە، بەڵكو شێوازێكی ژیانە كە ڕۆژانە دەژین.
سەرۆك كۆمار جەختی لەوە كردەوە : كە كەركوك بە مێژوو و هەمەجۆریی و گەلەكەیەوە- كورد، عەرەب، توركمان، موسڵمان، مەسیحی و كاكەیی- وەك هێمایەكی ناوازەی رستنی دەوڵەمەندی عێراق دەمێنێتەوە و ڕوونیشی كردەوە : لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن، بەرپرسیارێتی بەكۆمەڵمان بۆ پاراستنی ئەم رستنە و بەخشینی شارە خۆشەویستەكەمان لە هەموو جۆرە جەمسەرگیری و دابەشبوونێك زیاتر دەبێت.
سەرۆك كۆمار ووتیشی : هەڵبژاردنی داهاتوو تەنها كێبڕكێیەكی سیاسی نییە، بەڵكو دەرفەتێكی ڕاستەقینەیە بۆ ئەوەی نیشانی جیهان بدەین كە ئێمە نەتەوەیەكی كۆن و یەكگرتووین و مێژوویەكی هاوبەشمان هەیە، ڕەنگە لە بیروڕا جیاوازبین، بەڵام لەسەر بەرژەوەندییەكانی كەركووك هاوڕان.
داواشی لە هەموو لایەنە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان و هەموو خەڵكی كەركووك كرد، قسەی ڕق و كینە ڕەت بكەنەوە، هەموو ئەو شتانەی كە ئێمە دابەش دەكەن ڕەت بكەنەوە، و پێكەوە كاربكەین بۆ چەسپاندنی بناغەكانی پێكەوەژیان و ئاشتی، سەرۆك كۆمار داوای لە هەموو لایەك كرد كە بەشێوەیەكی كارا بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو بكەن و پرەنسیپەكانی دیموكراسی و یەكپارچەیی و شەفافیەت بەرجەستە بكەن و ئاماژەی بەوەدا كە كەركوك پێویستی بە هەموو كەسێك هەیە، هەروەها دەبێت بەرژەوەندییەكانی شارەكە لە سەرووی هەر پەیوەندییەك یان ناكۆكییەكەوە بێت.
