کۆمسیۆن تیروپشکی بۆ پێدانی ژمارە بە حزب و هاوپەیمانییەتی و کاندیدە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق کرد
کۆمسیۆن تیروپشکی بۆ پێدانی ژمارە بە حزب و هاوپەیمانییەتی و کاندیدە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق کرد.
ئەمڕۆ شەممە ٩ـی ئابی ٢٠٢٥، كۆمسیۆن لە مەراسیمێكدا تیروپشک بۆ دیاریکردنی ژمارەی حزب و هاوپەیمانیەکان کرد و رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ هەر ١٠٠ هەزار دەنگێک کورسیەک لە پەرلەمانی عێراق پێدەهێنێت.
ژمارەی لایەنەكانی كوردستان بۆ هەڵبژادنی پەرلەمانی عێراق:
-پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارە 275 بەشداری هەڵبژاردن دەكات
-یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە ژمارە 222 بەشداری هەڵبژاردن دەكات
-یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە ژمارە 278 بەشداری هەڵبژاردن دەكات
-جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ژمارە 288 بەشداری هەڵبژاردن دەكات
- رەوتی هەڵوێست بە ژمارە 225 بەشداری هەڵبژاردن دەكات
- بەرەی گەل بە ژمارە 261 بەشداری هەڵبژاردن دەكات
- كۆمەڵی دادگەری كوردستان بە ژمارە 285 بەشداری هەڵبژاردن دەكات
-حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە ژمارە 216 بەشداری هەڵبژاردن دەكات
