وەزارەتی پەروەردە ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەست پێکرد
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بۆ ساڵی نوێی خوێندن ،ئامادەکردنی قوتابخانە و تۆمارکردنی قوتابییان ڕاگەیاند، وەک ئامادەسازییەک بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن،هەروەها وەزارەت ئاماژە بەوە دەکات کە پلانەکانی حکومەت لە بوارەکانی بینای قوتابخانەکان و ڕاهێنانی ستافی پەروەردەییدا تەواو بوونە.
کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند: وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستبەکاربوونی ستافی فێرکاری و وانەبێژی لە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوودا دیاریکردووە، کە دەستپێکی ساڵی خوێندن لە 21 ی هەمان مانگدا دەبێت.
ڕوونیشیکردەوە: ئامادەکارییەکان لە ئێستاوە دەستیان پێکردووە، لەوانە دابینکردنی کتێب و پێداویستی بۆ قوتابخانەکان، تۆمارکردنی قوتابییان،و ڕێکخستنی میلاکات و ئامادەکردنیان،و هەروەها پێداچوونەوە بە ئەنجامەکانی ساڵی ڕابردوودا، ئەوە جگە لە تەواوکردنی ئەو پلانانەی کە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومیدا دانراون سەبارەت بە بینای قوتابخانەکان و ڕاهێنانی ستافی پەروەردەیی و بوارەکانی تر.
