مەشهەدانی و لاریجانی پشتیوانی ستراتیژی بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پتەوکردنی هاوبەشی دووپات دەکەنەوە
مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران تاوتوێی پەیوەندی دوو قۆڵی و ڕێگاکانی پتەوتر کردنی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاندووە: "مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و شاندی یاوەری کرد، بە یاوەری قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی".
ڕاگەیەندراوەکە ڕوونی کردەوە کە: "مەشهەدانی بەخێرهاتنی شاندی سەردانکەری کرد و سڵاوی مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێرانی پێ گەیشت".
بەگوێرەی بەیاننامەکە،مەشهەدانی جەختی لە قووڵایی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە، لە ڕووی کۆمەڵایەتی، کولتووری، ئایینی و سیاسییەوە. مەشهەدانی "دەستدرێژیی ئەم دواییەی زایۆنیستەکانی دژی ئێران"ی ئیدانە کرد، هاوکات "هەڵوێستەکانی بەرامبەر بە عێراق و گەلەکەی" بەرز نرخاند.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پتەوکردنی، هەروەها بارودۆخی ناوچەکە و ئەو قەیرانانەی کە ڕووبەڕووی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بووەتەوە، دیارترینیان شەڕی ناڕەوای کەرتی غەززە و برسیکردنی گەلەکەی بووە تاوتوێکران.
لای خۆیەوە لاریجانی ستایشی هەڵوێستەکانی ئەلمەشهەدانی لە بارەی ئێران و فەلەستین کرد و جەختی لەوە کردەوە کە "ئامادەبوونی ئەلمەشهەدانی وەک سەرۆکی پەرلەمان، بە ئەزموونە کەڵەکەبووەکەیەوە، ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت". ناوبراو "پشتیوانی ئێران بۆ حکومەت و گەلی عێراق" دووپاتکردەوە و "بانگهێشتی فەرمی بۆ مەشهەدانی پێشکەش کرد بۆ ئەوەی بە زووترین کات سەردانی ئێران بکات".
