دیوانیە..لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کوڕی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق گیانیان لەدەستدا
ئەمڕۆ سێشەممە،فەرماندەیی پۆلیسی دیوانیە، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەسی گیانیانلەدەستدا کە دوو کوڕی کەریم عەلیوی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان لە نێویاندا بووە،ئاماژەی بەوشکرد شانزە کەسی دیکەش بریندار بوون.
عامر ریکابی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دیوانیە بە میدیای فەرمی ڕاگەیاند،(موتەڵع) چاودێری کردووە، "ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای عەفەک و وئال بدێر ڕوویداوە، لەئەنجامی تەقینەوەی تایەی ئۆتۆمبێلێک کە کوڕەکانی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی تێدابووە، کە بووەتە هۆی لادانی لە ڕێگاکە و پێکدادانی لەگەڵ پاسێکدا".
لەلایەکی دیکەوە محەمەد غانمی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە وتوویەتی، بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلە لێکسز کە کوڕەکانی پەرلەمانتارەکەی تێدابووە، بەهۆی تەقینی یەکێک لە تایەکانییەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و پەڕیوەتەوە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە پاسەکەدا."
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا هەرسێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلە لێکسسەکە، کە دووانیان کوڕەکانی کەریم محەممەداوین، لەگەڵ پێنج سەرنشینی پاسەکە گیانیان لەدەستداوە.
پاشان سەرجەم سەرنشینەکانی دیکەی ناو پاسەکە برینداربوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
