فراکسیۆنی نەوەی نوێ راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بڵاوکردەوە
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بڵاوکردەوە ، و رایگەیاند پاراستنی گیانی شاسوار عەبدولواحید لە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیدایە.
ئەمڕۆ سێشەممە ، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوەبۆ رای گشتی کوردستان و کونسوڵ و نێردەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان ئەمشەو کاتژمێر ١٠ هێزێکی یەکێتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هەڵیان کووتاوەتە سەر ماڵی (شاسوار عەبدولواحید) سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان رفاندووە.
وتیشی، رفاندنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دوای ئەوە دێت کە لەچەند رۆژی رابردوو رایگەیاند، کە ئەگەر لەم هەفتەیە کێشەی مووچە چارەسەر نەکرێت وحکومەتی کاربەڕێکەر رێکەوتنەکەی جێبەجێ نەکات ئەوا لەهەفتەی داهاتوو بەکرداری نەوەی نوێ هەڵوێستی گرنگی دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، وەک فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان ئەو رەفتارەی سەرانی یەکێتی ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە پاراستنی گیانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیدایە.
داوا لە کونسوڵ و نێردە نێودەوڵەتیەکان دەکەین هەڵوێستیان هەبێت و بێدەنگ نەبن لەئاست ئەو رەفتارە نایاساییە و مافیا ئاسایەی سەرانی یەکێتی.
