وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێکاری یاسایی بەرامبەر کەسانێک دەگرێتەبەر
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بەرامبەر کەسانێک کە فێڵ لە خانەوادەی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکەن .
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەیەكی نەناسراو بەناوی چاودێریی كۆمەڵایەتی و وەزارەتمانەوە پەیوەندی بە خانەوادەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكات بەمەبەستی دابینكردنی مووچەی كەمئەندامی و مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی و داوای ناردنی كارتی نیشتمانی و زانیاری و پێدانی ژمارە و ناوی خەڵكی دیکە دەکەن كە خاوەن پێداویستیی تایبەت یان نەخۆش یان كەسانی بەساڵاچوویان هەبێت و دواتر بەناوی ئەوانەوە پەیوەندی بەو خانەوادانە دەكات و داوای كارتی مۆبایل و ناردنی دەكات، كە ژمارەیەك هاوڵاتی زەرەرمەندی ئەم فێڵكردنە بوون.
باس لەوەشدەکات، وەزارەتمان ئاگاداری ئەم بابەتە نییە و ئەمە بەشێكە لە فێڵكردن و وەزارەتمان لەكاتی پێویست لە رێگا فەرمییەكانەوە خزمەتگوزاری و ئاگادارییەكانی بڵاودەكاتەوە، بەرامبەر بەم فێڵكردنەی ئەو گروپانە رێكاری یاسایی دەگرینە بەر.
كلمات مفتاحية
- کوردستان
- وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
- فێڵکردن لە خانەوادەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت
- رێکاری یاسایی
