وەزارەتی دەرەوە سەرکۆنەی لێدوانهكانی ئیسرائیل دەکات
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندترین شێوە ئیدانەی لێدوانەکانی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە بەناو "دیدگای گەورەی ئیسرائیل" کرد، کە بە ڕوونی تەماحی فراوانخوازی ئیسرائیل ئاشکرا دەکات و هەوڵەکانی بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە پشتڕاست دەکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئهمڕۆ پێنجشهممه له بهیاننامهیهكدا رایگەیاند، "بە توندترین شێوە سهركۆنهی لێدوانهكانی قەوارەی زایۆنی دهكهین سەبارەت بە بەناو (دیدگای ئیسرائیلی گەورە)، کە بە ڕونی تەماحی فراوانخوازی ئەو قەوارەیە ئاشکرا دەکات و هەوڵەکانی بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە پشتڕاست دەکاتەوە".
ئاماژهی بهوهشكرد، عێراق پێیوایە ئەو لێدوانانە "ئیستفزازییەکی ئاشکرای سەروەری دەوڵەتان و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتوەکانە" داوای هەڵوێستێکی ڕون و پتەوی عەرەبی و نێودەوڵەتی دەکات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو جۆرە سیاسەتانە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی لهوهشكردوه، "ئەو لێدوانە ئاشکرایە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبونی دەسەڵاتی داگیرکەر بۆ سیاسەتەکانی دەستدرێژی و ئەنجامدانی تاوان دژی گەلی فەڵەستین".
