ئاسایشی هه‌ولێر رونکردنەوەیەکی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئافرەتێک بڵاوکردەوە
ئاسایشی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا لەبارەی دەستگیرکردنی ئه‌و ئافره‌ته‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ریكلامی بۆ به‌نزینخانه‌یه‌ك كردبوو، رایگەیاند ده‌ستگیر كرا و به‌نزینخانه‌كه‌ش داخرا.
ئاسایشی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌كه‌دا بڵاویکردەوە "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەل قایمەقامیهتی قەزای ناوەندی هەولێر، تۆمەتباری ئافرەت بەناوی (س، د، م)مان دەستگیر کرد".
راشیگه‌یاند "ئافره‌ته‌كه بە پێی ماددەی دووەمی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی (2008) خراپبەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ده‌ستگیركراوه كه هەڵساوە بە بڵاو کردنەوەی گرتە ڤێدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە مەبەستی ریکلامی بازرگانی بۆ وێستگەیەکی بەنزین لە شاری هەولێر کە ناڕەزایەتی هاووڵاتییان و ڕای گشتی لێ کەوتەوە".
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه "ڕێکاری یاسای بەرامبەر بەنزیخانەکەش گیرایەبەر و ئه‌ویش داخرا".
