سودانی لەگەڵ عەزم باس لە گرنگی شایستەی هەڵبژاردن و پاڵپشتیکردنی هێزە نیشتمانییەکان دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی هاوپەیمانی عەزم کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ژوتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم موسەنا عەبدولسەمەد سامەڕائی و ئەندامانی هاوپەیمانییەکەی کرد، لەگەڵ ئەندامانی لیستی هەڵبژاردنی تەفەوق لەناو هاوپەیمانییەکە بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە ئیبراهیم نامس جبوری.
وتیشی لە میانی دیدارەکەدا سودانی تیشکی خستە سەر گرنگی شایستەی هەڵبژاردن و دەستووری لە داهاتوودا، وەک ڕێگایەک بۆ چەسپاندنی ئەو دەستکەوتانەی کە گەلەکەمان لە هەموو قۆناغەکانی پێشوودا بەدەستی هێناوە، هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی پاڵپشتیکردنی دەزگا جێبەجێکارەکان لە لایەن هێزە نیشتیمانییەکانەوە بۆ تەواوکردنی پێکهاتەکانی بەرنامەی حکومەت، کە گوزارشت لە خواستەکانی هاوڵاتیان دەکات بۆ گەشەپێدان و چاکسازی ئابووری، و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا سودانی پاڵپشتی حکوومەتی بۆ هەموو ڕێوشوێنێک دووپات کردەوە کە خزمەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان دەکات، و سەلامەتی جێبەجێکردنی و دەستەبەرکردنی پاکی و بەتوانا کردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ئەوەی بە باشترین ئاستی توانای ڕۆڵ و ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
لە لای خۆشیانەوە سەرۆک و ئەندامانی هاوپەیمانی عەزم جەختیان لەسەر پێویستی بەشداری کاریگەری سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگاکەمانی کردەوە لە هەڵبژاردنەکان، هەروەها پاڵپشتی حکومەت بۆ ڕێکارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی ئەنجامەکان ڕەنگدانەوەی خواستی ڕاستەقینەی گەلی عێراق بێت.
