شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی مەترسیداری راگەیاند
ئەمڕۆ شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی مەترسیدار لە ڕێگەی هەوڵە هەواڵگرییەكان و فڕۆكەیەكی ئاسمانی و پاڵپشتی تەكنیكی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە : كاتژمێر 2:00ی بەیانی ڕۆژی 13ی ئاب، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەكانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، فڕۆكەیەكی سەركەوتوو، پاڵپشتی تەكنیكی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، تیرۆریست (سەلمان خزەیڕ سلێمان داود) لەسەر سنووری نێوان كەركوك و سەڵاحەدین دەستگیركرا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان بە تایبەتی لە ناوچەی سەرهید مەتەڕ خاوەنی ژمارەیەك چەك و ئامێری پەیوەندیكردن و كەرەستەی دیكە بوو.
شانەكە ڕوونیشیكردووەتەوە : تۆمەتبارەكە ئامانجێكی تیرۆریستی باڵایە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە داواكراوە، پێشتر لەگەڵ چەتەكانی قاعیدە و دواتر لەگەڵ چەتەكانی تیرۆریستی داعش كاریان كردووە.
شانەكە ئاماژەی بەوە كردووە : كە لە ئێستادا دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەپێی ڕێكارە دامەزراوەكان لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكات، وەك ئامادەكارییەك بۆ ڕەوانەكردنی بۆ دادگا پەیوەندیدارەكان، شانەكە پشتڕاستی كردەوە كە هێزە ئەمنییەكان سەركەوتنی یەك لە دوای یەك لە كوشتن و گرتنی سەركردە تیرۆریستییەكان و ئەندامانی داعش بەدەست دەهێنن، كە ئێستا لە دەستی هێزە ئەمنییەكانماندان.
