چوار سەرۆکایەتییەکە دوا پێشهاتەکانی وڵات و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو تاوتوێ دەکەن
ئەمڕۆ دووشەممە، چوار سەرۆکایەتییەکە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی وڵات و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە :-چوار سەرۆکایەتییەکە پێداچوونەوەیام بە پێشنیارەکانی سەرۆک کۆمارۆا کرد کە ئامانجیان دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی هەڵبژاردنی سەلامەت و سەقامگیرە کە بە شەفافیەت و یەکپارچەیی تایبەتمەندە.
ئاماژەی بەوەکرد " لە کۆبونەوەکە باس لەو بابەتانە کرا کە هاوڕێی دانیشتنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمان بوون و جەخت لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی یاسایی دەکەنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە : هەر چوار سەرۆکایەتییەکە باسیان لە جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی و ژمارەی ئەو زیندانیانەی کە بڕگەکانی دەیانگرێتەوە، و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان تاوتوێ کرد.
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە "ئەرکەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بوو لە جێبەجێکردنی یاسای هەڵبژاردنەکاندا، بەشێوەیەک کە سەروەری یاسا بەرز بکاتەوە و پرۆسەی دیموکراسی وڵات بپارێزێت".
