گەرمیان ... بە هۆی 25 کارتۆن ڕۆنی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت
ئەمڕۆ شەممە،پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیاند، تۆمەتبارێکی دەستگیرکردووە كە هەڵساوە بە دزینی 25 کارتۆن ڕۆنی ئۆتۆمبێلی لە ناحییەی ڕزگاری و ویستوەیەتی لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار ساغی بکاتەوە ".
عەقیدی عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ هاوڵاتیەک پەیوەندی بە پۆلیسی 104ی کەلارەوە کرد و ئاگاداری کردنەوە لە حاڵەتێکی دزیکردن، دەستبەجێ مەفرەزەی پۆلیسی فریاکەوتن 104ـی کەلار چونە شوێنی ڕوداوەکە لەناوچەی پیشەسازی کەلار.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانی پۆلیس تونیان تۆمەتبار دەستگیربکەن کە ئۆتۆمبێلی جۆری بی ئێمی پێبوە و 25 کارتۆن ڕۆنی ئۆتۆمبێلی لە ناحییەی ڕزگاری دزیوە و ویستویەتی لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار ساغی بکاتەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەكە دانی بەتاوانەکەدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بەگوێرەی مادەی 446 لە یاسایی سزادانی عێراقی بەندکراوە.
