جامی سوپەری سعودییە... ئەهلی بەلێدانی یەکلاکەرەوە لە نەسری بردەوە و بووە پاڵەوان
لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری سعودییە ئەهلی بەلێدانی یەکلاکەرەوە لە نەسری بردەوە و بووە پاڵەوان.
لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری سعودییە لە یاریگای هۆنگ کۆنگ نەسڕ و ئەهلی ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە.
لەتایمی یەکەمدا یارییەکە هاوسەنگبوو بەجۆرێک گۆڵکردن دواکەوت بۆ خولەکی 41 کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی بە لێدانی سزا یانەکەی پێش بخات.
ئەهلی گەرانەوە بۆناو کەش و هەوای یارییەکە و لە خولەکی شەشی کاتی زیادکراو فرانک کیسێ توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆماربکات.
سەرئەنجام تایمی یەکەم بەم ئەنجامە واتە بەگۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یارییەکە هەمان سیناریۆی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک لە خولەکی 82 برۆزۆڤیچ توانی دووبارە نەسڕ پێش بخاتەوە.
یاریزانانی ئەهلی تادواسات بەردەوامبوون لە هەوڵدان و بەجۆرێک لە خولەکی 89 رۆجێر ئیبانێز توانی یارییەکە بگەرێنێتەوە خاڵی سەرەتا و گۆڵی یەکسانبووە بۆ یانەکەی تۆمار بکات.
سەرئەنجام کاتی ئاسای بە دوو گۆڵ بۆهەرلایەک کۆتایی هات و ناوبژیوان بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکە پەنایبردەبەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان.
لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا ئەهلی باشتربوون و توانیان بە پشت بەستن بەتواناکانی مێندی گۆڵپارێز، یارییەکە بە ئەنجامی پێنج بە سێ لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلای بکەنەوە ببنە پاڵەوانی سوپەری سعودییە.
