خولی ئینگلتەرا... تۆتنهام بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە مان سیتی بردەوە
لە یارییەکانی خولی ئینگلتەرا تۆتنهام بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە مان سیتی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
لە هەفتەی دووەمی خولی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری لە تۆتنهام کرد.
لە تایمی یەکەمدا ئاستی تیپی میوان باشتربوون بەجۆرێک لە خولەکی 35 بریان جۆنسن توانی گۆڵی یەکەمی سپێرێز تۆماربکات.
پاشان یاریی بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 45 کاتێک پالینها توانی گۆڵی دووەمیش بۆ یانەکەی تۆماربکات، سەرئەنجامی نیوەی یەکەم بە دووگۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی تۆتنهام کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا کوڕانی گواردیۆلا هەوڵێکی زۆریاندا بۆ کەم کردنەوەی جیاوازییەکە و لەچەندین ساتی یارییەکەش نزیکبوون لە گۆڵ تۆمارکردن، بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتوونەبوون.
سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی تۆتنهام کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا.
بەم بردنەوەیە تۆتنهام ژمارە خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ شەش خاڵ و مانچستەر سیتیش خاوەنی سێ خاڵە.
