سودانی گرێبەستە گوماناوییەکانی سەکۆی نەوت ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی دەکات
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ یەکشەممە گرێبەستە گوماناوییەکانی سەکۆی نەوتی ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سودانی ڕاسپاردەکانی ئەو لیژنە تایبەتەی پەسەند کرد کە پێداچوونەوەی بە گرێبەستی هاوبەش و وەبەرهێنان و کارپێکردنی هاوبەشی کرد بۆ سەکۆی نەوتی بەندەرەکانی عێراق".
ڕاگەیەندراوەکە وتیشی"ئەم بڕیارە بەهۆی بوونی گومانی گەندەڵی لە ڕەوانەکردن و جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستانە و لاوازی ئیمکانی ئابوورییان و نادادپەروەرییەکی ئاشکرا لە پشکی کۆمپانیای بەندەرەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی هەندێک کۆمپانیای بەڵێندەر لەسەر حیسابی دەوڵەت و بەرژەوەندی گشتی.
ئاماژەیشیدا"ڕاسپاردەکان بریتی بوون لە ڕەوانەکردنی ڕاپۆرتەکە بۆ دەستەی دەستپاکی فیدراڵی, بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی كە کەمتەرخەمن و دەرەنجامەکانی ڕاپۆرتەکە دەخرێنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ پاراستنی سامانی دەوڵەت و بەدیهێنانی بەرژەوەندی گشتی بەپێی یاسا".
