تەرخانکردنی پارچە زەویی نوێ بۆ پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆی هەرێم
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، لە چوارچێوەی پرۆسەی دابەشکردنی زەویدا، ڕەزامەندیی لەسەر قۆناغێکی نوێی تەرخانکردنی زەوی بۆ هێزە ئەمنییەکاندا، كه 35 ههزار پارچه زهویه.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە باسی لهوهكردوه، لە چوارچێوەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە قۆناغێكی نوێدا، ڕەزامەندیی بۆ پێدانی زیاتر لە 15 هەزار پارچەزەوی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و خانەنشینیی پێشمەرگە داوە، ئێستاش وردبینی بۆ ناوی 20 هەزار لە فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ کراوە، بڕیاریشە بەمزوانە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، فەرمانی تەرخانكردنی زەوییان بۆ دەربکات.
ئاماژهی بهوهشكردوه، هاوکات لە پرۆسەی وردبینیدا، هەر فەرمانبەرێکی سودمەندبو لە پرۆسەكەدا، مافی وەرگرتنی زەویی نابێت، ئەوەش بە مەبەستی دڵنیابون لە دادپەروەریی دابەشکردندا.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بەردەوامە، وردبینیی بۆ ناوی سەرجەم فەرمانبەران، خانەنشینان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان تەواو کراون، تا ئێستاش نزیكەی 200 هەزار پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان لە وەرگرتنی زەوی سودمەند بون، پرۆسەكە بەردەوام دەبێت و بە تێکڕاش نزیکەی 480 هەزار پارچەزەوی بەسەر تەواوی فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت.
