سودانی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی پێشهاتە خێراکانی تەکنەلۆجی لە دەروازە سنوورییەکان
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە،جەختیکردەوە لەسەر گرنگی هاوسەنگبوون لەگەڵ خێراکانی تەکنەلۆجی لە دەروازە سنوورییەکان،ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت پەرەپێدانی تەکنەلۆژی خێراتر و هاوتەریب بێت لەگەڵ کارەکانیان.
نسینگەی راگەیاندتی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند :- سودانی سەردانی بارەگای دەستەی دەروازە سنوورییەکانی کرد، و لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری دەروازەکان کۆبووەوە، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی دەروازەکان و بەڕێوەبەرانی گشتی و ڕاوێژکاران.
ئاماژەی بەوەکرد سەرۆک وەزیران گەشتێکی بە بارەگای دەستەکەدا کرد و تێڕوانینێکی وردی لەبارەی ڕێکارە جێبەجێکراوەکان لە هەر دەروازەیەک پێدرا، هەروەها گوێی لە کورتەیەک لە سەرۆکی دەستەکە گرت سەبارەت بە میکانیزمی کارکردن لە دەروازەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەردانە لە چوارچێوەی چاودێریکردنی کاری دەروازە سنوورییەکاندایە، و نوێنەرایەتی پێویستییەک بۆ وڵاتە خۆشەویستەکەمان دەکات لە هەموو بوارە سیاسی و ئەمنی و بازرگانی و ئابوورییەکاندا و ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسایش بە گشتی بەتایبەت ئاسایشی خۆراک و دەرمان پەیوەستە بە کارەکانی دەستەی دەروازە سنوورییەکانەوە.
ئەوەشی ڕوونکردەوە کە دەروازە سنوورییەکان یەکێکە لەو دۆسیانەی کە ئاماژەی پێدەکرێت بەهۆی ناڕێکخراوی و پراکتیزەی نەرێنی و خاڵە لاوازەکانی دەوڵەت و گەندەڵی و قاچاخچێتییەوە، جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت ڕێوشوێنی کۆنکرێتی و چاکسازیی پێکهاتەیی گرتووەتەبەر، لەنێویاندا سیستەمی ئاسیکودا، کە ڕێگەی خۆشکردووە بۆ جۆرێکی جیاواز لە کارکردن.
ئەم خاڵانەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە:
?ڕێکارەکانی دەستەکە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بەشدار بوون لەو دەستکەوتانەی کە لە دەروازە سنوورییەکان بەدەست هاتوون، هیوایەکی زۆرمان هەیە کە ئەم دەستکەوتانە بەردەوام بن و گەشە بکەن.
?لایەنی ناوخۆ و دەرەکی هەیە کە لە دەروازە سنوورییەکان بە هیچ حاڵەتێکی ڕێکخراوەیی ڕازی نین.
?پێویستە ڕێکار و هەنگاوەکانمان بەشێوەیەک دیاری بکەین کە ئامانجە دیاریکراوەکان بەدی نهێنێت.
?پێشکەوتووترین وڵاتانی جیهان بەدەست کێشەی دەروازە سنوورییەکانیانەوە دەناڵێنن.
?دەروازە سنوورییەکان لە عێراق بە چەند هۆکارێک ناوازەن، لەوانە سیاسی و ڕێکخراوەیی، و یاسایی.
? ئێمە جەخت لەسەر گرنگی ئۆتۆماتیکی و حوکمڕانی ئەلیکترۆنی دەکەینەوە لە ڕێکارە جۆراوجۆرەکانی کۆنترۆڵکردن لە دەروازە سنوورییەکان و پەرەپێدانی تەکنەلۆژی خێراتر دەبێت و هاوتەریب بێت لەگەڵ کارەکانیان.
? دەروازە سنوورییەکان پەیوەستن بە ئامانجێکی سەرەکی حکومەتەوە ئەوەیش زیادکردنی داهاتە.
? هاوردەمان هەیە کە زیاتر لە 70 ملیار دۆلارە، بەپێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتەکانی بازرگانی و پلاندانان و پێشبینی دەکرێت داهاتی بەرچاو و ڕوون بێت.
? حکومەتەکەمان لە بەرنامەی حکومەتەکەیدا ئامانجی 20%ی داهاتی نا نەوتی دیاری کردووە، بەو پێیەی ئەمانە نوێنەرایەتی دەروازەی سەرکەوتن دەکەن لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە.
? داهاتی نا نەوتی سوودی بۆ کەرتی تەندروستی و پەروەردە و نیشتەجێبوون دەبێت، پارێزگاری لە بەرهەمی نیشتیمانی دەکات، هەروەها بەشداری دەکات لە گەشەپێدانی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی، و چالاکییەکانی تر.
? کۆمەڵێک ڕێوشوێنمان لە بواری گواستنەوەی دارایی و بەستنەوەی بە کارپێکردنی دەروازە سنوورییەکانەوە گرتووەتەبەر.
? دەبێت بەراوردێک هەبێت لە نێوان ئەو دراوە بیانیەی کە بانکی ناوەندی دەیفرۆشێت و ئەو حەواڵەییەی کە بۆ هاوردەکردن بۆ بانک و بازرگانەکان دابینی دەکرێت، و هاوتاکردنی لەگەڵ ئەو پارەیەی کە کۆدەکرێتەوە، ئەم میکانیزمە لە 1ی/ کانوونی دووەمی داهاتووە جێبەجێ دەکرێت.
? دەبێت هاوکاری لە نێوان دەستەی دەروازەکان و لایەنەکانی چاودێری کردن و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، و دەسەڵاتی دادوەری هەبێت.
? ڕێکخراوی ناوەندی بۆ ستانداردکردن و کۆنتڕۆڵی جۆری لە وەزارەتی پلاندانان هاوبەشێکی گرنگ و جەوهەرییە بۆ دەروازە سنوورییەکان.
