كۆمسیۆن : چواری ئەیلولی دوا وادەیە بۆ دانانی كاندیدی نوێ له جێگای دوورخراوه‌كان
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ٤ـی ئەیلولی، ٢٠٢٥ دوا وادەیە بۆ هاوپه‌یمانێتی و حزبه‌كان كاندیدی نوێ له جێگای كاندیده دوورخراوه‌كان دابنێن.
ئەمڕۆ سێشەممە، نیبراس ئه‌بو سۆده جێگری وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاند، به‌شێك لە هۆکارەکان په‌یوه‌ندی به بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییه‌وه هه‌یه كه رێژه‌ی ٪٢٠ی بۆ دیاریكراوه.
ترەمپ: پێویستە کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێندرێت
وتیشی، ئەوانەشی کە په‌یوه‌ندیییان به نوێنه‌رایه‌تی ژنانه‌وه‌یه پێویسته له ٪٢٥ی كه‌متر نه‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شێك له كاندیده دوورخراوه‌كان بڕوانامه‌كانیان ساخته كردووه.
جێی ئاماژە پێدانە، دواین ئاماری كۆمسیۆن ئەوەی دەرخستووە تاوه‌كو ئێستا ٦٢٧ كاندید دوورخراونه‌ته‌وه‌و حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌كان ده‌توانن شوێنه‌كانیان پڕبكه‌نه‌وه، هاوکات، هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان سێ رۆژیان له‌به‌رده‌مدایه بۆ گۆڕینی كاندیده دوورخراوه‌كانیان، هه‌روه‌ها كاندیدهكهش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه تانه له‌بڕیاره‌كه بده‌ن.
