المطلع
عاجل

post-image

ئاژانسی موتەڵع سەرجەم بڕیاره‌كانی دانشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڵاودەکاتەوە


20:22 عێراق
2025-08-26
15410

ئه‌مڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بنەماکانی هاوکاری وزەی لە عێراق لە نێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای سیمێنس ئینێرجی ئەڵمانی پەسەند کرد، هاوکات لەدانیشتنەکەدا ڕەزامەندی درا لەسەر بەردەوامبوونی پاڵپشتی بۆ جێبەجێکردنی وێستگەکانی کارەبای وەبەرهێنان.


‏نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا بڵاویکردەوە " ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران ٣٤ەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەبرد ،لە میانی دانیشتنەکەدا بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێ کرا، بابەتەکانی بەرنامەی کار تاوتوێ کران، بڕیاری پێویست درا".

‏لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەن پێداچوونەوەی بە ڕاپۆرتی لیژنەی وەزاری پەیوەندیدار بە پرسی پابەندییە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی هەرێم لە لایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ مانگی حوزەیرانی 2025، بەمەرجێک حکومەتی هەرێم بڕی (120) ملیار دینار وەک قیست بۆ داهاتی نانەوتی بدات، بەپێی دەقی بڕیارنامەی ئه‌نجومه‌نی زیران (636 ساڵی 2025) ئەنجومەن لیژنە هاوبەشەکانی ڕاسپارد بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانیان، هەروەها ئاڕاستەی پێکهێنانی تیمێکی یاسایی کرد کە بریتی بێت لە ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆکی حکومەت، سەرۆکی بەشە یاساییەکان لە ئه‌مانه‌ی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی، و دەستەی چاودێری دارایی فیدراڵی، بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی ناکۆکییە یاساییەکانی پەیوەست بە داهاتە غەیرە نەوتییەکان، بەپێی یاسا”. ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەنجومەنەکە گفتوگۆی لەسەر دەرەنجامەکانی لیژنە هاوبەشەکانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سرۆشتیه‌كانی لە هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها جەختی لەسەر خێراکردنی گەیاندنی دەستبەجێی نەوتی بەرهەم هێنراو لە کێڵگەکانی ناو هەرێم بۆ ڕێکخراوی بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ) بۆ هەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا، بەپێی یاسای بودجەی فیدراڵی هەموارکراوی هەرێمی کوردستان".

‏لە درێژەی راگه‌یندراوه‌كه‌ هاتووە، "لەبواری چاودێریکردنی پڕۆژەکانی کارەبادا، وەزیری کارەبا پێشکەشکردنی لەسەر واقیعی بەرهەمهێنان و بەرەوپێشچوونی جێبەجێکردن و کارپێکردنی پڕۆژەکانی بەرهەمهێنان، دوای ئەوەی بە فیعلی گەیشتە بەرهەمهێنانی (28) هەزار مێگاوات، لەگەڵ زیادبوونی خواستی ناوخۆیی، کە جیاوازی ده‌رده‌كه‌وێت لەگەڵ بەرهەمهێنانی ساڵی 2022، کە گەیشتە (19) هەزار مێگاوات. هەروەها ئەنجومەن پێداچوونەوەی بە پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی له‌ ته‌واو بوون و جێبەجێکردن، بە توانای (١٥) هەزار مێگاوات (وزەی خۆر، وێستگەی کارەبای گەرمی، و وێستگەی خولی تێکەڵاو)، جگە لە قۆناغی یەکەمی فراوانکردن لە دروستکردنی وێستگەی وەبەرهێنان بە توانای (١٠) هەزار مێگاوات، و گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنس بە توانای (١٥) هەزار مێگاوات و کۆمپانیای جی ئێی بە توانای (٢٤) هەزار مێگاوات."

‏لە راگه‌یندراوه‌كه‌دا جەخت لەوە کراوەتەوە کە "ئەنجومەنی وه‌زیران باسی لە کارکردن بەپێی ڕێبازی 'کارکردنی ئابووری' کردووە، کە بریتییە لە کارکردن لە چوارچێوەی باشترین بژاردەکاندا، بارهەڵگر، پێداچوونەوە بە مۆدێلی ئابووری بۆ وێستگەکانی وەبەرهێنان، و ئەولەویەتدان بەو ڕێگایەی کە زۆرترین گەڕانەوەی وزە بەدەستبهێنێت لە کاتی کارکردندا و کەمترین تێچوون".

‏لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "ئەنجوومەنی وەزیران بنەماکانی هاوکاری وزەی لە عێراق لە نێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای سیمێنس ئینێرجی ئەڵمانی پەسەند کرد، و بەردەوام بوو لە جێبەجێکردنیان. وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی ئەم بنەمایانەی هاوکاریکردن دەگرنەبەر و بڕی ساڵانەی خۆیان لە خشتەی بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢٥ی عێراقدا دەخەنە نێو خشتەی بودجەی فیدراڵی ٢٠٢٥، هەروەها دەسەڵات دەداتە وەزیری کارەبا بە دەسەڵاتە پێویستەکانەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە جێبەجێکردن وەک ئیستسنایەک لە ڕێنماییەکانی جێبەجێکردن ، گرێبەستە حکومییەکان.

‏هەروەها ئەنجومەنەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەردەوامبوونی پاڵپشتی بۆ جێبەجێکردنی وێستگەکانی کارەبای وەبەرهێنان، و ئەم پرۆژانەی خوارەوەی وەبەرهێنان لە بڕیارنامەی ژمارە (245ی ساڵی 2019)ی کابینەی حکومەت بەخشی، ڕەوانەکردنەکە لەژێر بەرپرسیارێتی وەبەرهێنەری جێبەجێکاردا دەبێت، و تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆ کڕینی وزە دەستەبەر دەکرێت کاتێک وێستگەکان دەچنە قۆناغی کارکردنی بازرگانییەوە.

‏یەکەم: پڕۆژەی وێستگەی کارەبای وەبەرهێنانی غازی تێکەڵاوی فاو، بە توانای (3000) مێگاوات.

‏دووەم: پرۆژەی وێستگەی کارەبای غازی کەرکوک، بە توانای (1500) مێگاوات.

‏سێیەم: پرۆژەی وێستگەی کارەبای گەرمی نەجەف، بە توانای (1500) مێگاوات.

‏چوارەم: پرۆژەی وێستگەی کارەبای غازی تێکەڵاوی بەغدا/ ئەبوغرێب، بە توانای (3000) مێگاوات.

‏پێنجەم: پرۆژەی ( وێستگەی کارەبای گەرمی یوسفیە)، بە توانای (1800) مێگاوات.

‏لە درێژەی راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووە، "لەبواری وزەدا، ئەنجومەن پەسەندی کرد کە وەزارەتی نەوت/کۆمپانیای پاڵاوگەی ناوەڕاست لە بڕگەکانی ڕێنماییەکان بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی بودجەی کڕین لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان سەبارەت بە پرۆسێسکردنی داواکارییەکانی نایترۆجینی شل".

‏لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە "لە بواری پاڵپشتیکردنی گروپە پەراوێزخراوەکان، ئەنجومەن ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گواستنەوەی خاوەندارێتی ئەو زەویانەی کە (300) خانووی کەم تێچووی لەسەر دروستکراون لە ناحییەکانی سەماوە، رومه‌یسه‌، و خزه‌ر، جگە لە (70) خانوو لە قەزای سەلمان و ناحیەی بوسەیه‌ لە پارێزگای موسه‌نا، جێبەجێ کراون بەپێی تەرخانکردنی ئەو زەوییانە ،ستراتیژی کەمکردنەوەی هەژاری، بەجۆرێک کە لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا جێگیر بکرێن سەبارەت بە خەڵکی قەزای بوسایە هەروەها ئەنجومەنەکە پەسەندی هەموارکردنەوەی بڕیارنامەی ژمارە 227ی ساڵی 2025ی خۆی سەبارەت بە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئێزیدییەکان لە شنگال کرد، درێژکردنەوەی ئەو مەرجانەی لە بڕیارنامەی پێشوودا هاتووە.

‏ئەنجومەن ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی پێکهاتەکان و فەوجەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی وزە، ئەنجومەن ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دابینکردنی تێچووی دیاریکراو لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوت، وەک ئیستسنایەک لە بڕیارنامەی ژمارە 24600ی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 24600ی ساڵی 2024. وەزارەتی ناوخۆ گرێبەست لەگەڵ دەسەڵاتی پیشەسازیی سەربازی دەکات بۆ کڕینی کامێرای گەرمی و ئیستسراکسەکانیان کۆنترۆڵی تەواوەتی و ڕووماڵکردنی دامەزراوە نەوتییەکان لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوک، سەڵاحه‌دین، ئەنبار، زیقار، و میسان."

‏لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی ئەنجومەن بۆ ڕێکارەکانی بەرگری شارستانی و بڕیارە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکوەزیرانی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی کرد بۆ دابینکردنی بودجە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ دامەزراندنی (100) مەفرەزەی بەرگری شارستانی لە بەغدا و پارێزگاکان، هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی کۆنترۆڵی سنووری عێراق و سوریا ، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای سامەڕا پایتەختی شارستانیەتی ئیسلامی ژمارە 5ی ساڵی 2018ی پەسەند کرد و بە پشتبەستن بە دەستوور ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد.

‏ئەنجومەنەکە بەردەوام بووە، بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌، "جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ژێرخانی و تەواوکردنی ئەم بڕیارانەی خوارەوە سەبارەت بە پڕۆژە وەستاوەکان دراون:

‏1. زیادکردنی بڕی یەدەگ و کۆی تێچووی پڕۆژەی (نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی دەروازەی وەرکە لە پارێزگای موسه‌نا).

‏2. زیادکردنی کۆی تێچووی پڕۆژەی (کاری خزمەتگوزاری و ئەندازیاری بۆ گەڕەکەکانی تەنیشت دیزاینی بنەڕەتی لە پارێزگای نەینەوا).

‏3. زیادکردنی بڕی یەدەگ و کۆی تێچووی پڕۆژەی (ئاوی گه‌ره‌كی قادسییه‌ لە تکریت پارێزگاری سەڵاحه‌دین).

‏4. زیادکردنی بڕی یەدەگ و کۆی تێچووی پڕۆژەی (دامەزراندنی تاقیگەی کشتوکاڵی شانە ڕووەکییەکان لە گەڕەکی فورقان لە پارێزگای نەینەوا) لە چوارچێوەی پڕۆژەی دروستکردن و فراوانکردنی بینای کشتوکاڵی لە قەزاکانی موسڵ.

‏5. زیادکردنی بڕی یەدەگ و کۆی تێچووی پڕۆژەی (کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای واست/زورباتیە).

‏6. زیادکردنی تێچووی پڕۆژەی (ئامێرکردن و دانانی نۆ پەمپ لە شوێنی جیاواز لە پارێزگای نەجەف).

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 13560
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 12751
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 13210
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12873
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 12019
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 12082
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 12195
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 12294
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 12304
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 13081
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 12541
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12066
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10185
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11826
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11414
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4635
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 11282
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 6114