رەشید وتاڵەبانی لەسلێمانی چەند بابەتێک تاوتوێ دەکەن
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانه‌ی پێشوازیكردن له سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، "یه‌كێتی به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵه تاوه‌كو ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌مان له‌مه زیاتر نه‌خرێته مه‌ترسییه‌وه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی پێشوازی له د. له‌تیف جه‌مال ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد.
له دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌یبون پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی وڵات و ناوچه‌كه تاوتوێكران.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو ئه‌و كۆسپانه كرایه‌وه كه بونه‌ته رێگر له ناردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها پێویستیی پابه‌ندبونی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به رێككه‌وتنه‌كان به پێویست زانرا.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی یه‌كێتی پێزانینی بۆ رۆڵ و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆك كۆمار ده‌ربڕی بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كان و وتی، "یه‌كێتی به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵه تاوه‌كو ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌مان له‌مه زیاتر نه‌خرێته مه‌ترسییه‌وه".
