بەغدا نوسراوی خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی شه‌شی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان واژۆ دەکات
تەیف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق ئیمزای له‌سه‌ر نوسراوی خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی شه‌شی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ڵام ڕه‌وانه‌كردنی پاره‌كه ده‌كه‌وێته ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئاینده.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان کەدەستی موتەڵع کەوتووە، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه تەیف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق ئیمزای له‌سه‌ر نوسراوی خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی شه‌شی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كرد و نوسراوه‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌شی ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كه كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واوبونی ده‌وامه‌وه ڕه‌وانه‌كردنی پاره‌كه دواخراوه بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌گه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاره‌ی موچه بگاته هه‌ولێر ئه‌وا پێده‌چێت ڕۆژی دوشه‌ممه لیستی موچە ڕابگه‌یه‌نرێت و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوی دابه‌شكردنی موچه به‌هه‌مان خشته‌ی مانگی پێش‌و ده‌ستپێبكات.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یانی ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی (حوزەیران/6)ی ئه‌مساڵ كه بڕه‌كه‌ی 120 ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
