گۆرانکارییەک لە چامپیۆنز لیگ روویدا و کاتی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە سێ کاتژمێر پێشخرا
گۆرانکارییەک لە چامپیۆنز لیگ روویدا و کاتی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە سێ کاتژمێر پێشخرا.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، گۆرانکارییان لە کاتی بەرێوەچوونی یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگدا کردووە، بڕیاریانداوە سێ کاتژمێر بیهێننە پێشەوە.
بە پێشخستنی سێ کاتژمێر لە کاتی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، وادەکات یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە 10ی شەوەوە بگۆرێت بۆ حەوتی ئێوارە، بە کاتی هەرێمی کوردستان.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا روونیکردووەتەوە، ئەم هەمووارکردنەوەیە لە یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ دەستپێدەکات، کە بڕیارە ڕۆژی شەممە 30ی ئایاری 2026 لە یاریگای پوشکاش ئەرینا، لە وڵاتی هەنگاریا بەڕێوەبچێت.
دوپاتیکردووەتەوە، گۆرانکارییەکە بەهۆی زیادکردنی ژمارەی بینەر و گونجاندنی کاتی یارییەکەیە بۆ هەموو وڵاتانی جیهان، تا گەورە و بچوک بتوانن چێژ لە سەیرکردنی وەربگرن.
