سودانی: پرۆژەی پەرەپێدان و فراوانکردنی سامەڕا بەم نزیکانە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محەمەد شەیاع سودانی، ستایشی هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرد لە دەستەبەرکردنی زیارەتی تایبەت بە یادی شەهیدبوونی ئیمامی حەسەن ئەلعەسکەری (سەلامی خوای لێ بێت) لە سامەڕا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کرد بۆ بەدواداچوون بۆ پێشکەوتنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری تایبەت بە زیارەتی یادی شەهیدبوونی ئیمام حەسەن ئەلعەسکەری (سەلامی خوای لێ بێت ) لە شاری سەمەڕا، بە ئامادەبوونی جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.
وتیشی سودانی لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفراسەوە پێداچوونەوەی بە ڕاپۆرتی تایبەت بە دۆخی ئاسایش و خزمەتگوزاری و ئەوەی کە دەتوانرێت پێشکەش بکرێت کرد، بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی پلانی زیارەت و بە وردی لەلایەن سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە و فەرماندەی ناوچەی سامەڕا و سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری لە لیژنەی باڵای زیارەتی ملیۆنی و سەرۆکی قایمقامی سامەڕا پێشکەش کرا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکانی بەشداربووی زیارەت و هەوڵەکانی خزمەتگوزاری و پاڵپشتی وەزارەت و دەزگاکانی کرد و جەختی لە پێویستی ئامادەبوونی سەرکردە و بەرپرسانی کەرتەکانی بەرپرسیارێت کردەوە، کە تا کۆتایی سەردانەکە بەدرێژایی ڕێگاکانی بەرەو سامەرا ئامادەبن، هەروەها دەستەی حەج و عومرە و دەزگا پاڵپشتەکان هەوڵەکانیان سەبارەت بە جوڵەی پێچەوانەی زیارەتکاران بخەنە گەڕ.
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە سامەرا نموونەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی یەکگرتووە، هەر بۆیە پێویستی بە پشتیوانی زیاتر هەیە و ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەی گەشەپێدان و فراوانکردنی سامەڕا دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران دوای تەواوبوونی سەرجەم ڕووپێوییەکان و پلانەکانی گەشەپێدانی شارەکە.
