حوسییەکان بەڵێن دەدەن وەڵامی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانیان لەلایەن ئیسرائیلەوە بدەنەوە
عه‌بدولمه‌لیك حوسی سه‌رۆكی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌باره‌ی به‌ئامانجكردنی چه‌ند وه‌زیرێكی حوسییه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له ته‌لئه‌بیب كرد به "تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی توند".
عه‌بدولمه‌لیك حوسی له‌وتارێكدا ڕایگه‌یاندوه، "هه‌مو ئه‌وانه‌ی له هێرشه‌كه‌دا كوژراون، وه‌زیر بون كه له ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان كاریان كردوه"، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه "ئامانجكردنیان پێشینه‌ی تاوانه‌كانی ئیسرائیل له ناوچه‌كه‌دا زیاد ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "قوربانی گه‌وره ته‌نها خۆڕاگری و یهكگرتوییمان زیاتر ده‌كات، رێگای پشتیوانیكردنیش له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین به‌رده‌وامه و به‌ره‌و زیاتریش ده‌چێت".
عه‌بدولمه‌لیك حوسی ده‌شڵێت، "ئێمه له به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی دوژمن ده‌سته‌وه‌ستان نامێنینه‌وه، ئامانجگرتنی سه‌ربازی ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت، جا چ به موشه‌ك، چ به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، یان به گه‌مارۆی ده‌ریایی".
ڕونیكرده‌وه كه "ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌ركێك ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی به‌ره‌ی ناوخۆ له دزه‌كردن".
