سودانی لە موسڵەوە: فرەچەشنی ئەو قەڵغانەیە کە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەپارێزێت
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە دووپاتی کردەوە کە تیرۆر ناتوانێت فرەچەشنی لە عێراقدا لە ڕەگەوە هەڵبکێشێت و ئاماژەی بەوەدا کە عێراقی نوێ فرەچەشنی وەک قەڵغانێکی پارێزەر بۆ یەکگرتوویی خۆی لە ئامێز دەگرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە، هەردوو کەنیسەی (ساعه ئیبا و دۆمینیکان) و (تاهیرە کوبرا بۆ کاسۆلیکەکان)ی لە موسڵ کردەوە، ئەمەش دوای وێرانکردنیان لەلایەن چەتە تیرۆریستییەکانی داعشەوە ئاوەدانکرانەوە.
لە وتارەکەیدا لە کاتی کردنەوەکەدا، سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە کەنیسەی ساعه و تاهیرە لە نێوان وێرانکاری بووژانەوە بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی ماڵێک بکەن کە دڵی خەڵک بەبێ جیاوازی تێیدا کۆدەبێتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو کەنیسەیە لە دیارترین شوێنەوارەکانی بوونی مەسیحییە ڕەسەنەکانی عێراقن لە نەینەوا، و پەیوەستن بە پێکهاتە هەمەچەشنەکانی تری پارێزگاکەوە، ئاماژەی بەوەش کرد بوونی ئێمە ئەمڕۆ هەڵگری پەیامێکە ڕەنگدانەوەی گرنگیدانی دەوڵەتە بە پێکهاتەی مەسیحی لە عێراق.
سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە ئاوەدانکردنەوەی دوو کڵێساکە لە ئەنجامی هەوڵە هاوبەشەکان بووە و ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی دەوڵەتە بە هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوە و ستایشی هەوڵی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە بەشدارییان لە ئاوەدانکردنەوەکەدا کردووە، بەشێوەیەکی داهێنەرانە شێوازی تەلارسازی ڕەسەنی کڵێساکەیان پاراستووە.
ئەمانەی خوارەوە درقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران:
? هەڵمەتە تیرۆریستییەکەی ساڵی 2014 بە شێوەیەکی سیستماتیکی دژ بە کڵێسا و مزگەوتەکان بوو، ئەمەش نیازی وێرانکەری تیرۆرستانی پشتڕاستکردەوە.
? تیرۆریستان هەوڵیان دا دڕندەیی و بەربەرییەتی خۆیان لە پشت لێکدانەوە لادانەکانی ئایین بشارنەوە، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە بنەماکانی باوەڕی ئیسلامیی لێبوردەوە نییە.
? تیرۆر وێرانکردنی کڵێسا و ماڵەکانی خودای وەک سڕینەوەی مێژووی پێکەوەژیان لە خەیاڵدا دەبینی، بەڵام ئەنجامەکەی تەواو پێچەوانە بوو.
? ئاوەدانکردنەوەی ماڵەکانی خودا نوێنەرایەتی پەیامێکی دووپاتکردنەوە دەکات کە عێراقییەکان لە ژێر چەتری پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و کۆمەڵایەتیدا دەمێننەوە.
? کەنیسەی تاهیرە کوبرا، چیرۆکێکی زیندووە لە هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی ژیان و هێمای ئاوەدانکردنەوەی ڕۆحی و تەلارسازی.
? بە متمانەوە دەڵێین، تیرۆر نەیتوانیوە و ناتوانێ هەمەجۆریی لە عێراقدا لە ڕیشەی خۆی هەڵبکێشێت و لە بەرنامە چەوتەکەیدا شکستی هێنا.
? عێراقی نوێ فرەچەشنی وەک قەڵغانێکی پارێزەر بۆ یەکڕیزی و سەروەری و ئاسایشی عێراق لە باوەش دەگرێت، سەرەڕای هەموو ڕووداوە بەردەوامەکان.
? ئاوەدانکردنەوەی ئەو دوو کەنیسەیە گەڕانەوەیە بۆ ڕۆحی موسڵ و بۆ ئیرادەی خەڵکەکەی بۆ ژیان و هیوا.
