قوباد تاڵەبانی :ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون وه‌ك هه‌ر تۆمه‌تبارێكی دیكه مافه یاساییه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردودا له سلێمانی رویدا له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگا و پاراستنی ئارامی و ئاسایش‌دا بوه و ده‌شڵێت، "ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون وه‌ك هه‌ر تۆمه‌تبارێكی دیكه مافه یاساییه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سان نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق كۆبوه‌وه و پێكه‌وه له‌باره‌ی دواین پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق گفتوگۆیان كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران باسی له پێویستیی سه‌روه‌ری یاسا و رێزگرتن له دامه‌زراوه‌كان كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردودا له سلێمانی رویدا له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا و جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگا و پاراستنی ئارامی و ئاسایش‌دا بوه.

قوباد تاڵه‌بانی وتیشی، "وه‌كچۆن سلێمانی هه‌میشه به شاری ئازادی كاری سیاسی و ئازادی راده‌ربڕین له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا ناسراوه، له ئێستا و له داهاتوشدا هه‌ر وه‌ك شاری ئازادییه‌كان ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا رێگه به دروستبون و جموجوڵی میلیشیا و هێزی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی یاسا نادرێت".
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركراوانی روداوه‌كانی ئه‌م دوایه، قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختیكرده‌وه به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و وه‌ك هه‌ر تۆمه‌تبارێكی دیكه مافه یاساییه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت.