موچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێم دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە موچەی مانگی (حوزەیران/6)ـی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێم دابەشدەکرێت، هەروەها ڕۆژی چوارشەممەش موچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی سێشەمەهاوکات لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە، موچەی مانگی (حوزەیران/6)ـی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێم دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، موچەی مانگی (حوزەیران/6)ـی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ دوشەممە بڕی یەک ترلیۆن و حەوت ملیار و 352 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی (حوزەیران/6)ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. سبەی دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات.
