بەرشەلۆنە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بەرامبەر ڤاییکانۆ کەوتە داوی یەکسانبوون
لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بەرامبەر ڤاییکانۆ کەوتە داوی یەکسانبوون.
لە یارییەکی هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی رایۆ ڤاییکانۆ.
تایمی یەکەم، یارییەکی هێرشبەری بەدیکرا و هەردوولا چەندین هەلی مەترسیداریان رەخساند، لە ئەنجامی هێرشەکان لە خولەکی 40 لێدانی سزا بۆ بەرشەلۆنە هەژمارکرا و لامین یامال بە سەرکەوتوویی گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی پێ تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، هانسی فلێک کۆمەڵێک گۆرانکاری ئەنجامدا لەپێناو زیادکردنی جیاوازییەکە، بەڵام تۆپێک لە لە لێدانی گۆشەوە کەوتە بەردەم فران پێرێز، ئەویش گۆڵی یەکسانیی ڤاییکانۆی پێ تۆمارکرد.
لەو تایمەدا ڤاییکانۆ باشتر دەرکەوت و چەندین هێرشی دیکەی مەترسیداری بردە سەر گۆڵی بلاوگرانا، بەڵام خوان گارسیای گۆڵپارێز رێگربوو لەبەردەم گۆڵی دووەمی یانەی خاوەن یاریگا.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتایی هات، بەم ئەنجامە بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەت حەوت خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە.
