فەرمی.. دۆناروما بووە یاریزانی مانچستەر سیتی
دۆناروما بووە یاریزانی مانچستەر سیتی و دوپاتیکردەوە گواردیۆلا گەورەترین راهێنەرە لە جیهاندا.
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بە فەرمی ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ جیانلویجی دۆنارومای ئیتاڵی و گۆڵپارێزی پێشووی یانەی مانچستەر سیتی بۆ ماوەی پێنج وەرز راگەیاند، جگە لەوەش ئیدێرسۆنی گۆڵپارێزی یانەکەیان پەیوەندی بە یانەی فەنارباخچەی تورکیەوە کرد.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان بێت، گۆڵپارێزە ئیتاڵیەکە بەرامبەر بڕی 25 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتیەوە کردووە و مافی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تا هاوینی ساڵی 2032 هەیە.
دوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکە دۆناروما دوپاتیکردەوە، شانازی دەکات بووەتە یاریزانی مانچستەر سیتی و یانەکە پرە لە یاریزانی بەهرەمەند، لەلایەن گواردیۆلاوە سەرپەرشتی دەکرێت کە گەورەترین راهێنەرە لە تۆپی پێدا.
دەشڵێت، لە چەند وەرزی رابردوودا بەردەوام سەرسامبووم بە شێوازی یارییکردنی مانچستەر سیتی و یارییکردن لە یاریگای ئیتیحاد تایبەت دەبێت بۆ من، دەمەوێت نازناوەکان لەگەڵ ئەم یانەیەدا بەدەستبهێنم.
دۆناروما 161 یاریی بە درێسی یانەی پاریس سان جێرمانەوە ئەنجامدا و 156 گۆڵی لێ تۆمارکرا و لە 56 یارییدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرت.
