عێراق و عومان هاوبەشییەکی بەهێز دووپات دەکەنەوە و ڕێککەوتنەکان دەگۆڕن بۆ پڕۆژەی كردارى
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ هەیسەم بن تاریق ئال سەعید سوڵتانی عومان، ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی تاوتوێ کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ سوڵتان عومان هەیسەم بن تاریق ئال سەعيد کۆبووەوە، لە کۆشکی حوسن لە سەڵاڵه مەراسیمێکی فەرمی پێشوازی بۆ سودانی بەڕێوەچوو.
وتیشی لە میانی دیدارەکەدا سودانی خواستی عێراقی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکان لەگەڵ عومان دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە گەلی عێراق هەڵوێستی نایابی برا عومانییەکانیان لە هەموو قۆناغەکاندا بەرز دەنرخێنن و لە بەرامبەر ئەو ئاستەنگە جۆراوجۆرانەی کە ڕووبەڕووی عێراق و ناوچەکە دەبنەوە.
سەرۆک وەزیران دیدارێکی فراوانى لەگەڵ سوڵتان هەیسەم بن تاریق ئال سەعید ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی شاندی هەردوو وڵات و تێیدا بارودۆخی گشتی ناوچەکە تاوتوێ کرا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی هەڵوێستەکانی سەڵتەنەی کرد کە داوای کۆتاییهێنان بە دەستدرێژی و بڵاوبوونەوەی سەقامگیری و ڕێگریکردن لە پەرەسەندن دەکات، پاشان بەڕێزیان دیدارێکی دوو قۆڵی لەگەڵ سوڵتان ئەنجامدا.
لە لای خۆیەوە سوڵتان خواستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا و کراوەیی بەڕووی هەموو لایەنەکانی ئاڵوگۆڕی بەرهەمدار لەگەڵ عێراق و ئاماژەی بە ڕاسپاردەکانی خۆی کرد بۆ وەزیرانی حکومەتی عومان سەبارەت بە گرنگی گۆڕینی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن بۆ هەنگاوی کردەیی بە هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ عێراق.
هەروەها سوڵتان پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵە ناوچەییەکانی عێراق و هەموو ئەو هەوڵانەی حکومەتی عێراق بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی ململانێکان و چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکە.
