پاراستنی بەهاکان و پاراستنی ئاسایش: لێپرسینەوە لە دروستکەرانی ناوەڕۆکی نەشیاو دەستپێدەکات
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ڕایگەیاند کە دەستی کردووە بە لێپرسینەوە لە ناوەڕۆکی نەشیاو بە پشتبەستن بە ڕێنمایی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
دەزگاکە ڕایگەیاند: "بە پشتبەستن بە ڕێنمایی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستی کردووە بە لێپرسینەوە لە ناوەڕۆکی نەشیاو، بۆ پاراستنی بەها کۆمەڵایەتییەکان و سەلامەتی ئاسایشی نیشتمانی."
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دوێنێ چوارشەممە، فەرمانی بە دادگاکانی لێکۆڵینەوە کرد بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ دروستکەرانی ناوەڕۆکی ناشرین بکەن و ڕێوشوێنی یاسایی توند بەرامبەریان بگرنەبەر.
لە راگەیەندراوێکی دادوەریدا هاتووە: "ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فەرمانی بە دادگاکانی لێکۆڵینەوە کرد بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ دروستکەرانی ناوەڕۆکی ناشرین بکەن و ڕێوشوێنی یاسایی توند بەرامبەریان بگرنەبەر بۆ پاراستنی گشتی."
ئاماژەی بەوەشدا کە "ئەمە هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی ناشرین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
