سودانى: یه‌كگرتنی عه‌ره‌بی له ڕوی سیاسی و ئابورییه‌وه ئامانجێكه كه ئێمه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ده‌ین
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوپاتیكرده‌وه، "یه‌كگرتنی عه‌ره‌بی، له ڕوی سیاسی و ئابورییه‌وه، ئامانجێكه كه ئێمه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ده‌ین" و ده‌شڵێت، "پێویسته گه‌لانی عه‌ره‌ب له‌ڕوی ئیراده‌وه یه‌كبگرن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌ری و ده‌ستدرێژیه‌كان".
محه‌مه‌د شیاع سودانی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی عومان له میانه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆئه‌و وڵاته كه ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه وموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە وتی "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و عومان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی مێژویی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه، ساته‌كانی گه‌شاوه‌ی پشتیوانی و هاوكاری و دیدگا و هه‌ڵوێستی هاوشێوه له‌خۆده‌گرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "24 یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و دو ڕێككه‌وتنمان واژۆكرد، كه ژماره‌یه‌كی گه‌وره و دیاره، بۆ گۆڕانكارییه‌كی ڕاسته‌قینه له مێژوی په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌كان، ئێمه هاوبه‌شییه‌كی ستراتیژی له نێوان عێراق و سوڵتانییه‌تی عومان داده‌مه‌زرێنین، هه‌روه‌ها گرنگی به به‌شداریكردنی ده‌ده‌ین له ژینگه‌ی كاركردن، وه‌به‌رهێنان، پڕۆژه هاوبه‌شه‌كان، بزوتنه‌وه‌ی گه‌شه‌پێدان له عێراق".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "پڕۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدان په‌یوه‌ندی نێوان به‌نده‌ره‌كانی عومان و پێگه جیاوازه‌كه‌ی به‌ده‌ستده‌هێنێت، هه‌روه‌ها به‌نده‌ری گراند فاو، ده‌گاته توركیا و ئه‌وروپا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌ردو وڵات نوێنه‌رایه‌تی میحوه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی دهكهنله هاوبه‌شی دو قۆڵیدا، دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تمان ئاڕاستهكردوه بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كان و یاداشته‌كانی لێكتێگه‌یشتن، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر دابینكردنی هه‌مو شتێك كه یارمه‌تیده‌ر بێت له فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هاوكاریی كه‌رتی تایبه‌ت، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش".
سودانی ده‌شڵێت، "لایه‌نی گرنگی ڕێككه‌وتنه‌كان په‌یوه‌ندی به توێژینه‌وه‌ی زانستی و چاودێری گه‌نجان و بڕوانامه‌ی هاوبه‌شی سه‌ركرده كارگێڕییه‌كانه‌وه هه‌یه".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "هه‌ڵوێسته‌كانمان هاوشێوه‌ی براكانمانه له عومان، ڕێبازه‌كه‌مان له گۆڕه‌پانی ناوچه‌كه‌دا پشت به گفتوگۆ و نزیككردنه‌وه‌ی دیدگاكان ده‌به‌ستێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "بۆم ده‌ركه‌وت كه براكانمان له عومان دیدێكی یه‌كگرتو و ڕێبازی هاوبه‌شی كاركردنیان هه‌یه له‌سه‌ر پرسه جۆراوجۆره‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای بنه‌مای ڕێزگرتنی یه‌كتر و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆ، هه‌وڵی زۆرمان داوه بۆ وه‌ستاندنی توندوتیژی و ڕێگریكردن له پێشێلكردنی مافه‌كان و پاراستنی مافی چاره‌نوسی گه‌لان، ئه‌مه‌ش ڕێبازێكی هاوبه‌شه كه هاوكارییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عومان له‌سه‌ری بنیات ده‌نێین".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "یه‌كگرتنی عه‌ره‌بی، له ڕوی سیاسی و ئابورییه‌وه، ئامانجێكه كه ئێمه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ده‌ین، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ڕوبه‌ڕوی ناوچه‌كه ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ین ڕۆڵێكی ناوچه‌یی كاریگه‌ر دابمه‌زرێنین".
ڕونیشیكرده‌وه كه "پێویسته گه‌لانی عه‌ره‌ب له‌ڕوی ئیراده‌وه یه‌كبگرن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌ری و ده‌ستدرێژیه‌كان، به‌تایبه‌تی له پرسی سه‌ره‌كی ئێمه‌دا كه پرسی فه‌ڵه‌ستین".
سودانی وتیشی، "هێرشه‌كان له فه‌ڵه‌ستین چاوه‌ڕوانییه‌كانیان تێپه‌ڕاندوه، سنوره‌كانی تێپه‌ڕاندوه و هه‌مو ڕێساكانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان پێشێلكردوه، كاری هاوبه‌شمان خزمه‌ت به گه‌یشتن به هه‌ڵوێسته هاوبه‌شه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه ده‌كات، هه‌روه‌ها پشتیوانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئارامگرتن و ڕێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر".
