شه‌قامی پێشمه‌رگه له پاریس ده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ هەینی شه‌قامی پێشمه‌رگه له پاركێكی پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا دەکرێتەوە كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی ئه‌و شاره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
شاره‌وانی پاریس له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، به ئاماده‌بونی مه‌سعود بارزانی، ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس "وه‌ك رێزلێنانێك بۆ جه‌نگاوه‌رانی كورد، شه‌قامی پێشمه‌رگه ده‌كاته‌وه".
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، پێشمه‌رگه كه هێزێكی شه‌ڕكه‌ری كوردستانی عێراقه، سیمبولی خه‌باتی گه‌لی كورده له پێناو مافه‌كانیان و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان.
باسی له‌وه‌شكردوه، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ، پاریس په‌یوه‌ندیی به‌هێزی له‌گه‌ڵ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌بوه، ساڵی 2019ش سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و په‌یمانی دۆستایه‌تیی له نێوان دو شاره‌كه‌دا واژۆ كرد.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "پاریس شانازی ده‌كات كه زیاتر له 40 ساڵه میوانداریی ئینستیتیوتی كوردی ده‌كات، كه ناوه‌ندێكی بێهاوتای تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی كو‌لتور و زمانی كوردییه".
