سودانی پێشوازی لە کۆمەڵەی خاوەن چێشتخانەکانی بەغداد دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە کۆمەڵەی خاوەن چێشتخانەکانی بەغداد دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆکی فیدراسیۆنی پیشەسازیی عێراق، پێشوازی کرد لە کۆمەڵەی خاوەن چێشتخانەکانی بەغداد.
وتیشی سودانی گوێی لە پێشکەشکردنێکی وردی ئەندامانی کۆمەڵەکە گرت، سەبارەت بە سروشتی کارەکانیان و دیارترین ئاستەنگەکان لەوانە کرێکارانی بیانی و ڕێکار و ڕێساکانی وەزارەتی تەندروستی.
سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر گرنگی و ڕۆڵی چێشتخانەکان لە پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانی، بەو پێیەی شوێنی گەشتیاری گرنگن لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە و جەختی کردەوە لە پێویستی جێبەجێکردنی ستانداردە پەسەندکراوەکانی بەڕێوەبردن و پلانی باش بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.
لە لای خۆیانەوە ئەندامانی کۆمەڵەی خاوەن چێشتخانەکان ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەدواداچوونی و پاڵپشتی لە بابەت و پرسە جۆراوجۆرەکان کرد، کە تایبەتە بە هاووڵاتیان و دامەزراوەکانیان و خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی دەکات.
